حەمەسەعید حەسەن
گه‌لێک ڕۆمان نووسراون، ده‌که‌ونه خانه‌ی کۆمیدیاوه، به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی (ناوی گوڵەباخ)ی ئێمبێرتۆ ئێکۆ، بایه‌خیان به قۆشمه نه‌داوه. ئه‌و کاره‌ی ئێکۆ، هه‌م لوتکه‌ی داهێنانه له بواری ڕۆماننووسیندا و هه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیشه، له‌باره‌ی قۆشمه‌وه. ڕووداوه‌کانی ڕۆمانه‌که له (که‌نیسه)یه‌کدا ڕوو ده‌ده‌ن، که تێیدا (قه‌شه)یه‌ک، ده‌ستنووسێکی به‌ناوبانگی لایه، بریتییه له به‌شی دووه‌می کتێبی (هونه‌ری شیعر)ی ئه‌رستۆ که تایبه‌ته به کۆمیدیا.
چونکه وا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وی ئه‌و ده‌ستنووسه دانسقه‌یه بخوێنێته‌وه، به جۆرێک دڵ و ده‌روونی ده‌گه‌شێته‌وه، ئیدی هەرگیز بێزار و خه‌مناک نابێت و بۆ جیهانێک هه‌ڵده‌کشێت، نه خه‌می تێدایه و نه بێزاری، بۆیه که‌سانێکی زۆر، به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستنووسه، ڕوو له‌و په‌رستگه‌یه ده‌که‌ن. قه‌شه‌ی به خاوێن ناوبانگ ڕۆییشتوو، ده‌ست به ڕووی که‌سه‌وه نانێت، هه‌ر که‌س بخوازێت، ده‌ستنووسه‌ی ده‌خاته به‌ر ده‌ست، وه‌لێ ئه‌وی ڕێی بکه‌وێته ئه‌و ژووره‌ی ده‌ستنووسه‌که‌ی لێیه، ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت، ده‌مرێت!
تومه‌س مه‌که، قه‌شه ده‌ستنووسه‌که‌ی په‌ڕه په‌ڕه ژاراوی کردووه، چونکه ئه‌ویشی خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ده‌بێت، ناچاره بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌کان، په‌نجه‌ی به زمانی ته‌ڕ بکات، ئیدی زۆری پێ ناچێت، گیان له ده‌ست ده‌دات. قه‌شه بۆیه ئه‌و کاره‌ی کردووه، چونکه پێی وابووه، نووسینه‌کانی ئه‌رستۆ، دژی کریستیانیزمن و ڕه‌نگه کتێبی (کۆمیدیا)یه‌که‌ی، ئه‌وه‌یشی که له ئایینی مه‌سیح ماوه، تێکوپێکی بدات. بۆیه خواستوویه‌تی له‌و ڕێگه‌یه‌وه، پێکه‌نین لەنێو ببات که به دوژمنی سه‌ره‌کیی ئایینی زانیوه.
کولتووری کریستیانیزم، ترسێکی زۆری له قۆشمه هه‌بوو، ئه‌وه‌ی پێ خراپ بوو، خه‌ڵک به به‌زم و پێکه‌نین، ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن و چێژ له قۆشمه وه‌ربگرن، کولتوورێک بوو، وه‌ک به‌دگۆڕان و به‌دڕه‌وشتی، سه‌رنجی پێکه‌نینی ده‌دا و به دوژمنی سروشتی ئینسانی ده‌زانی. ئه‌وسا قه‌شه‌کان پێیان وابوو، پێکه‌نین ده‌بێته چه‌کێک به ده‌ستی خه‌ڵکه‌وه، ئیدی هه‌موو شتێک به قۆشمه تێده‌گه‌ن و نه سه‌ر بۆ سوڵتان نه‌وی ده‌که‌ن، نه بۆ یه‌زدان. ئێمبێرتۆ ئێکۆ ده‌ڵێت: (پێکه‌نین توانای گۆڕینی مێژووی هه‌یه، ئاخر عه‌وام فێری ئه‌وه ده‌کات، نه له سته‌مکار بترسن، نه له شه‌یتان، ئاخر به هۆی پێکه‌نینه‌وه، خه‌ڵک هه‌ست به ئازادی ده‌که‌ن و خۆیان ده‌بن به سه‌روه‌ری خۆیان.)
کولتووری عه‌ره‌بیی ئیسلامی، بایه‌خێکی زۆری به قۆشمه داوه و سه‌رنجی هه‌ر بوارێکی ئه‌و کولتووره بده‌ین، ئیدی شیعر بێت، په‌خشان بێت، یان مه‌قامه، له قۆشمه خاڵی نییه و تووشی هێنده حه‌کایه‌تی سه‌رنجڕاکێش ده‌بین، که بۆ خۆشی و پێکه‌نین، له باره‌ی که‌سانی گێل و چاوچنۆکه‌وه هۆنراونه‌ته‌وه، که نایه‌نه هه‌ژمار و گاڵته‌یه‌کی زۆریش به‌وانه کراوه که خۆیان پێ زانای دوازده زانست بووه و له ڕاستیدا جاهیلێک بوون له‌و گۆڕه.
وه‌ک چۆن ئه‌ده‌بی قۆشمه هه‌وادارێکی زۆری هه‌بووه، که‌سانێکی زۆریش هه‌بوون به گژی‌دا چوونه‌ته‌وه. له کاتێکدا هه‌وادارانی، وه‌ک ئه‌ده‌بێکی باڵا سه‌رنجیان داوه، نه‌یارانی نه‌فره‌تیان لێ کردووه. له دیوه‌خانی گه‌له‌ک له پیاوانی ده‌ستڕۆییشتووی عه‌ره‌بدا، هه‌میشه قۆشمهچییهک یان نوکتهبازێک هه‌بووه و به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی سه‌یر و نوکته‌ی خۆش، دڵی (میر) و میوانه‌کانی شاد کردووه.
(وأنه هو أچحک وأبکی وأنه هو أمات وأحیا. نه‌جم ٤٣ و ٤٤) (پێکه‌نین و گریان به ده‌ست خۆیه‌تی، مردن و ژیانیش.) خودا پێکه‌نینی له ئاستی ژیان و گریانی له ئاستی مردن‌دا داناوه، ڕه‌نگه ئه‌مه به دڵی ئه‌وانه نه‌بێت، که ڕێز له ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕی ناگرن. له‌و دوو ئایه‌ته‌دا، له‌فف و نه‌شر هه‌یه که یه‌کێکه له ته‌کنیکه‌کانی ئه‌ده‌بی دێرین. له‌فف و نه‌شر، ئه‌وه‌یه، بۆ نموونه له پێشدا باسی پێکه‌نین و گریان ده‌که‌ین و دواتر باسی ژیان و مردن، پێکه‌نینه‌که پێوه‌ندیی به ژیانه‌وه هه‌یه و گریانیش به مردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕیزبه‌ندیی وشه‌کانی دوایی، وه‌ک هی پێشوو وابوو، له‌فف و نه‌شره‌که، موره‌تته‌به، ئه‌گه‌ر به هه‌مان ڕیزبه‌ندی نه‌بوو، ئه‌وا له‌فف و نه‌شره‌که، موشه‌ووه‌شه، وه‌ک له‌و دوو ئایه‌ته‌دا هه‌یه.

