رۆژنامەی ھەولێر

لەسەر بودجەی پارێزگا، دەستكرا بە دروستكردنی سێ پڕۆژەی دیكەی دروستكردنی ئاوەڕۆ

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی زستان و بارانبارینی ئەوساڵ و کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێر ، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستكرا بە دروستكردنی سێ پڕۆژەی دیكەی ئاوەڕۆی سندوقی لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر لەم شوێنانە:-
1- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە تۆبزاوەی ئەحمەدی.
2- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە گەڕەکی گوڵان لە پیرزین.
3- دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی، له پێش گەڕەگی زيلان و گەڕەكی هاوكار.