
زانكۆی سەلاحەدین ئاگادارییەك بۆ سەرجەم ئەو قوتابییانەی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو دەكاتەوە كە ناویان لە زانكۆكەیان گەڕاوەتەوە.
زانكۆی سەلاحەدین لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت “دەرچووانەی پۆلی 12 کە لە زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر ناویان گەڕاوەتەوە، پێویستە سەرجەم ئەو قوتابییانە لەم لینکە خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن”.
لە ئاگادارییەكەی زانكۆی سەلاحەدین هەروەها هاتووە “سەرجەم پێداویستییەکانی مامەڵەی وەرگرتن بەپێی ئەو لیستەی کە لە خوارەوە بڵاوکراوەتەوە، ببەن بۆ ئەو کۆلێژ و بەشەی کە لێی وەرگیراون”.
ئەمەی خوارەوە لینکی خۆتۆمارکردنەكەیە:-
https://su.edu.krd/ku/sur?fbclid=IwY2xjawNbWC9leHRuA2FlbQIxMABicmlkETFreFRneWlHUXp6UFVPeWx6AR6hZMT77gIr23QrdGfd-rWImEsJz7veWRBhBXJL9VQWrAfcpKIkQgrsAPY3Vg_aem_GotK9bllRW5-o9sgkrYNig

