رۆژنامەی ھەولێر

هاتوچۆی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر سنووردار کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: هاتوچۆکردنی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر سنووردار کراوە.

هاتوچۆی هەولێڕ ئاماژە بەوەکرد، لە رۆژانی یەکشەممە بۆ پێنجشەممە هاتوچۆی بارهەڵگر لە شەقامی 100 مەتری لە کاتژمێر 6ـی بەیانی بۆ 9ـی بەیانی قەدەغە دەکرێت و دوای ئەوە هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت: ئەم قەدەغەکردنە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکە، لەکاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگە و زانکۆ و قوتابخانەکانە.