رۆژنامەی ھەولێر

هەرێمی كوردستان، نزیكەی 2ملیۆن ئۆتۆمبێلی لێ هەیە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

٢٢ی ئەیلولی هەموو ساڵێك ئەم ڕۆژەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێشخەری هەڵمەتی “ڕۆژی بێ ئۆتۆمبێل” لە ساڵی 1956، كاتێك چەند وڵاتێك، وەك بەلجیكا، هۆڵەندا و سویسرا، ناچار بوون ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ سنوورداركردنی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل.

یەكەم چالاكیی فەرمی “ڕۆژی بێ ئۆتۆمبێل” دەگەڕێتەوە بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ لە شاری ڕیكیاڤیك لە ئایسلەندا.
مەعروف مەجید بەرپرسی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە سەبارەت بەم رۆژە توێژینەوەیەكی تایبەتی بۆ (هەولێر) نووسیوە و دەڵێت:” دەستپێشخەرییەكە بۆ هاندانی دانیشتووان بۆ بەكارهێنانی ئامرازەكانی گواستنەوەی ژینگەدۆستانە و وزە بەكارهێنەر و سەلامەتتر ڕێكخرابوو. ئامانج لەم كارەش بۆ كەمكردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێل و تیشك خستنە سەر پێویستی پاراستنی ژینگەیە، یەكێكە لە دیارترین میكانیزمەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی جیهانی لەسەر ئەم پرسە.
ئەم ڕۆژە پلاتفۆرمێكی جیهانییە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەمەڕ پرسە ژینگەییەكان لە زۆرێك لە وڵاتانی پێشكەوتوودا، كە لەلایەن ئەو ڕێكخراوانەی كاری ئەرێنی بۆ ژینگە دەكەن، ئاهەنگیان بۆ دەگێڕدرێت.
“ڕۆژی بێ ئۆتۆمبێل”، كە دەكەوێتە ٢٢ی ئەیلولی هەموو ساڵێكەوە، ئامانجی ئەم ڕۆژە كەمكردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێلەكان و تیشكخستنەسەر پێویستی پاراستنی ژینگە و گەرمداگەڕانی هەسارەكەمان.
بە هاندانی خەڵك بۆ ئەوەی كەمتر پشت بە ئۆتۆمبێل ببەسن و بەدوای بەدیل و برێتی دیکەدا بگەڕێن، ئەم ڕۆژە یەكێكە لە دیارترین میكانیزمەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی جیهانی لەسەر ئەم بابەتە.
ڕۆژانی بێ ئۆتۆمبێل دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ خەڵك بۆ ئەوەی درك بە كاریگەرییەكانی پیسبوون لەسەر ژیانمان بكەن.
دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێلەكان یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی پیسبوونی ژینگەی دەرەوە بەتایبەت لە شارەكاندا، ڕۆژی جیهانی بێ ئۆتۆمبێل ڕێگەیەكی جیهانییە بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە پرسەكانی ژینگە لە زۆرێك لە وڵاتانی پێشكەوتوودا، ئەم ڕۆژە لەلایەن ئەو ڕێكخراوانەی كە ئامانجیان كردەوەی ئەرێنی بۆ ژینگە بەڕێوە دەچێت.
لە كۆتاییدا ئامانج كەمكردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێلەكانە و تیشكخستنەسەر پێویستیی پاراستنی ژینگە.
هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 350هەزار) ئۆتۆمبێلی لێ هەیە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی میری (28 هەزار و 929) ئۆتۆمبێلە، هەر (2.7) كەسێك لە هەرێمی كوردستان ئۆتۆمبێلێكیان بەردەكەوێت.
ژمارەی ئۆتۆمبیل لە عێراقدا گەیشتووە بە (8ملیۆن) ئۆتۆمبیل، هەر (5.7) كەسێك ئۆتۆمبیلێكیان بەردەكەوێت.
(ملیارێك و 644ملیۆن) ئۆتۆمبێل لە سەرتانسەری جیهاندا لەهاتوچۆدان؛ هەر (4.9) كەسێك لە جیهاندا ئۆتۆمبێلێكیان بەردەكەوێت.