له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مینی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان و دانانه‌وه‌ی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز به رابه‌ری گشتیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی له كه‌سی یه‌كه‌م و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌كات.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان
بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەك رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و سەركەوتنی دوانزەهەمین كۆنگرەی حزبەكەتان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.
مسعود بارزانی
6ـی شوباتی 2022