مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی شوبات مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پیرۆزبایی له عيرفان عه‌بدولعه‌زيز رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان کرد بۆ دانانه‌وه‌ى به رابه‌رى گشتيى و سەرکەوتنی کۆنگرەی دوازدەی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى.
سەرۆکی حکومەت هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست لە پێناو پەرەپێدانی ھەماھەنگیی و ھاریکاری نێوان لایەنەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، به ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه، سوپاسی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییەکەی.