رۆژنامەی ھەولێر

لیستی مووچەی مانگی تەممووز بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 01ـی ئۆکتۆبەری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەممووز (حەوت)ـی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، سبەی پێنجشەممە، 02ـی ئۆکتۆبەری 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممەش، 05ـی ئۆکتۆبەری 2025، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.