چواس خالید – هەولێر
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی سه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج ملیار دیناری عێراقیدا، بۆ جێبه‌جێكردنی گه‌وره پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات، كه به هۆیه‌وه هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه له كه‌می ئاو به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا و تا ساڵی ٢٠٥٠ ئه‌رخه‌یان ده‌بن.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی و درێژمه‌ودای گرفتی كه‌مئاوی له سنووری قه‌زای خه‌بات، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی خه‌باتی دا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی خه‌بات دا، كه بڕكه‌ی سه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج ملیار دیناری عێراقییه و بڕیاره له‌م نزیكانه‌دا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گه‌وره پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ئاوه بۆ قه‌زای خه‌بات و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرۆژەکە ده‌بێته یه‌كێك له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ماوه‌ی ڕابردوودا جێبه‌جێیكردوون و ئه‌م پڕۆژه‌یه له ڕۆژێكدا توانای به‌رهه‌مهێنانی سه‌د و بیست هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌هۆیه‌وه زیادتر له چوار سه‌د هه‌زار كه‌س له سنووری قه‌زای خه‌بات و ناحییه‌كانی ڕزگاری و تۆبزاوه و كه‌وه‌رگۆسك و چل گوندی سنووره‌كه‌ش لێی سودمه‌ند ده‌بن و به ته‌واو بوونی تا ساڵی ٢٠٥٠ له كه‌می ئاو ئه‌رخه‌یان ده‌بن.
له گه‌وره پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات، جیا له ڕۆنان و بنیاتنانی ژماره‌یه‌ك خه‌زان و پێگه‌ی سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه، دانان و جێگیركردنی ژێرخانی بۆڕی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی سێ سه‌د كیلۆمه‌تره و پێنج كیلۆمه‌تریش تۆڕی كاره‌بای له‌گه‌ڵ درێژ ده‌بێته‌وه.
دوای بڕیاری جێبه‌جێكردن و ته‌رخانكردنی بڕی پێویستی تێچووی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كار له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌ی ته‌نده‌رینگ ده‌كرێت و به‌مزووانه گه‌وره پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، كه بۆ زیادتر له بیست و پێنج ساڵی ئاینده خه‌ڵكی سنووره‌كه له خه‌می كه‌می ئاو ئه‌رخه‌یان و ده‌رباز ده‌كات.
سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی به نایاسایی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرددنی پڕۆژه‌ی ئاوی دووكان – سلێمانی ٣، به باشترین شێوه و به‌رزترین كوالێتی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به زیادكردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌كه بۆ ساڵی ٢٠٢٥.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی دووكان سلێمانی٣، كه سێ سه‌د و نه‌وه‌ت و هه‌شت ملیۆن و چوار سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی پڕۆژه‌كه تا به شێوه‌ی ستاندارد و به خێرایی جێبه‌جێ بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه، به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان گوژمه‌كه‌ی زیادكرا بۆ چوار سه‌د و بیست و سێ ملیۆن و هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌ت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

