سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆزی وڵاتەکەی دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.
باڵیۆزی بەنگلادێش سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادێشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ هاریکاری و کارئاسانی و میوانداریی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

