پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هۆشیار زێباری:کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرکۆمار دوا بڕیارە و پاشگەزبوونەوەی نییە

هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆسری سەرکۆماری عێراق، ڕایدەگەیەنێت؛ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكین بۆ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و ئیتاری ته‌نسیقی” و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “بوونی هه‌ر بۆشاییه‌كی حكومی یان ده‌ستووری، خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ ناكات و به‌ خێرایی كار له‌ پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێك ده‌كه‌ین، كه‌ زۆرترین لایه‌نی نیشتیمانی تێیدا به‌شدار بن”.

له‌ میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (العاشرة‌ مع كریم حمادي) له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعێراقیه‌، هۆشیار زێباری، ڕایگەیاند؛ ئێمه‌ له‌ ناكۆكییه‌كانی شیعی شیعی نیگه‌رانین” و له‌باره‌ی كاندیدكردنیشی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار گوتی: “كاندیدكردنی من بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڕیاری كۆتاییه‌”.
زێباری باسی لە پەیوەندیەکانی پارتی کرد لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و بە پەیوەندییەکی ئیجابی وەسف کرد و ڕایگەیاند؛ لێكتێگه‌یشتنی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌یه‌ و دیدگایه‌كیش بۆ یه‌كخستنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ ئارادایه‌.
گوتیشی؛ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ گۆڕانكاریی‌ زۆری له‌ بنه‌مای یارییه‌ سیاسییه‌كاندا كرد.
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانی، زێباری ڕایگەیاندووە؛ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دوای به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی سیاده‌ و ره‌وتی سه‌در هاتووه‌.