رۆژنامەی ھەولێر

یەکەم قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار

یەکەم قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار و لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەی دیکەدا ئاوی خاوێن دەگاتە قەزای قوشتەپە و گرفتی کەمئاوی لە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی حەفتا گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و بە گوژمەی ( 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی حکوwمەتی هەرێمی کوردستان دەست بەجێبەجێکرنی کارەکانی کراوە و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و بە تەواوبوونی كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 73 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شاری هەولێر.