پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هەرێمی کوردستان لە گازی سرووشتیدا دەبێتە جێگەی سەرنجی وڵاتان

دەوڵەمەندی کوردستان بە گازی سرووشتی و بوونی یەدەگێکی زۆر و داهاتوویەکی گەش وای کردووە ئیدی کوردستان لە پرسی وزەی جیهاندا خاوەن دەنگ و قسەی خۆی بێت،دوای ئەو گرژی و ئالۆزیی و ناکۆکییانەی لە نێوان ئەوروپا و ئەمریکا لەگەڵ رووسیا روویاندا،چاوی جیهان لەسەر وزەی جێگرەوەیە بۆ ئەوروپا و لەناویشیدا تورکیا.

تورکیا و ئیسرائیل پێکەوە لە پرسی وزەدا گفتوگۆ دەکەن و تورکیا داوای گازی ئیسرائیل دەکات ئەوروپاش بە هەمان شێوە،بڕیارە مانگی داهاتوو لەوبارەوە گفتوگۆ بکەن،هەم قەتەر هەم کوردستان هەمیش ئیسرائیل دەبنە سێ یاریکەری سەرەکی لە پرسی وزەی جیهان و بەتایبەت گازی سرووشتیدا

گازی کوردستان
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا کۆبووەوە،پاش کۆبوونەوەکە لە رۆژی دواتردا لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆکان رایگەیاند”تورکیا دەیەوێت گازی سرووشتی کوردستان هاوردە بکات و لەوبارەوە گفتوگۆ کراوە،لە ئەجێندای ئێمە گفتوگۆ هەیە لەگەڵ ئیدارەی کورد لە عێراق،رەنگە لە داهاتوودا گازی سرووشتی لە عێراقەوە هاوردە بکەن،نێچیرڤان بارزانی سۆزی داوە لەوبارەوە هاوئاهەنگیمان لەگەڵ بکات.”
چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە نەوت بۆ بەندەری جەیهان لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.
بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان ٩٦٠ کیلۆمەتر درێژە،چەند جارێک و دواییم جاریش پێش کەمتر لە مانگێک لەلایەن گرووپی سەر بە پەکەکەوە کرایە ئامانج و گرووپەکە زیان بە یەکێک لە سەرەکیترین سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
ساڵی رابردوو لە رێگەی بۆرییەکەوە رۆژانە نزیکەی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە بەو نەوتەشی عێراق لە رێگەی بۆرییەکەوە لە کەرکووکەوە هەناردەی دەکات،تاکە بۆری نەوتی هەناردەکردنی نەوتیشە لە نێوان ئەنقەرە و هەولێر
جگە لەو هەوڵە نوێیانەش پێشتریذ ئەمریکا چەند جارێک بە ئاشکرا داوای لە عێراق کردووە لە جیاتی ئێران پشت بە گازی کوردستان ببەستێ،بۆیە عێراقیش بە چڕی دەستی بەو هەوڵانە کردووە و دەیەوێت پشت بە گازی کوردستان ببەستێت، ئێستا لە هەردوو کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ و چەند کێڵگەیەکی دیکەی بچووک رۆژانە 420 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بەرهەمدەهێنرێت لەگەڵ 1000 تۆن لە گازی پەستێنراوی شلکراو یان ئێڵ پی جی، بەرهەمهێنانی گاز لەلایەن کۆنسێرتیۆمی پیرڵ پێترۆلیۆم سەرپەرشتی دەکرێت کە دانە گاز سەتا ٣٥ـی پشکەکان و کریسنت پەترۆلیۆم سەتا ٣٥ و سێ کۆمپانیای دیکەش بە رێژەی سەتا ١٠ بۆ هەر یەکێكیان خاوەنی پشکەکانن .
پێشبینی وایە یەدەگی گازی کوردستان لە نێوان ٢.٨ تریلیۆن بۆ ٥.٧ تریلیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتیی هەبێت ( یەدەگی گازی سرووشتی هێندەی جەزائیرە،ساڵی 2023 پلان وایە بڕی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بگەیەنرێتە ١ ملیار پێ سێجا گاز ئەوەش کاریگەری بەرچاوی لەسەر ئابووری کوردستان دەبێت، سوودێکی باشیشی بۆ عێراق دەبێ.
شارەزایان پشت بەستنی عێراق و تورکیا و تەنانەت ئەوروپاش بە گازی کوردستان بە هەلێکی گەورە لەبەردەم عێراق دادەنێن، پێیان وایە یەدەگی گازی کوردستان دەتوانێ ببێتە جێگرەوەیەکی باشی گازی سرووشتی لە ناوچەکەدا .
هاری ستێپانیان،شارەزای وزە لە پەیمانگەی وزەی عێراقی دەڵێت:” هەلێکی باش لەبەردەم عێراق و هەرێمی کوردستانە تاوەکو کێڵگە گازییەکانیان بەرەو پێش ببەن، عێراق سەربەخۆ بێت لە بواری وزە و خۆی نەخاتە نێو مەترسیەکانی شکاندنی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران .”
ئەمریکا چیدیکە پشتیوانی دروستکردنی بۆری گازی سرووشتی ئێست مێد ناکات،ئێستا چاوی واشنتۆن لەوەیە پشت بە وزەی نوێبووەوە ببەستێت
بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان،گەڕانی ئەوروپا و تورکیا بە دوای گازی سرووشتی دیکەدا بۆ ئەوەیە چی دیکە خەم لە هەڕەشە و کارتەکانی رووسیا نەخۆن لە گازی سرووشتیدا.