پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
لە دیدارێكدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی پێكهاتەكان لە عێراق، تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی لەنێوان تەواوی پێكهاتەكانی عێراق كردەوە كە ئارامی و سەقامگیریی وڵات دەپارێزێت.
هەردوولا هەروەها هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات بەتایبەتی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویست زانی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لە وڵات.

