ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان و هەروەها باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیانیی هاووڵاتییانی عێراق.

