رۆژنامەی ھەولێر

لەبەرچی منداڵی هۆڵەندی لە ئەوروپا دڵخۆشترینن؟

عەبدولقەهار هەولێری/هۆڵەندا

منداڵانی هۆڵەندی ژیانێک دەژین کە بە بەختەوەرترین ژیان لە ئەوروپا وەسف دەکرێت. پرسیار ئەوەیە، ئەم وڵاتە بچووکە چۆن سەرکەوتوو بووە لەوەی کە وڵاتانی گەورەتری وەک ئەڵمانیا نەیانتوانیوە بەدەستی بهێنن؟

زانایەکی هۆڵەندی دەڵێت نهێنییەکە لە شێوازی پەروەردەکردنی دایک و باوکدایە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ئەنجامدراوە، منداڵانی هۆڵەندا بەختەوەرترین منداڵن لە ئەوروپا، دواتر منداڵان لە دانیمارک، نەرویج، سویسرا و فینلاند دێن. ماڵپەڕی فۆکۆسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، منداڵانی ئەڵمانی لە ٤١ وڵاتی ڕێکخراوی OECD و یەکێتی ئەوروپا لە پلەی ١٤ی منداڵاندا بوون.

فۆکەس بڵاویکردەوە، توێژینەوەکە لەلایەن یونیسێفەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراوە بۆ دیاریکردنی ئاستی ڕەزامەندی لە ژیان و خۆشگوزەرانی منداڵان لە وڵاتانی پەیوەندیدار، گرنگیدان بە تەندروستی دەروونی و جەستەیی، هەروەها لێهاتوویی کۆمەڵایەتی و هزری.
لەسەدا نەوەدی منداڵانی هۆڵەندا ڕایانگەیاندووە کە لە ژیانیان ڕازین. لە ئەڵمانیا ئەو ژمارەیە 75% بووە، واتە لە هەر چوار منداڵی ئەڵمانی یەکێکیان لە ژیانی خۆیان ڕازی نییە، ئەمەش بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان باش نییە”، بە گوتەی ڕودی تارندێن، وتەبێژی یونیسێف بۆ ئەڵمانیا لە شاری کۆڵن، لە زاری فۆکۆسەوە.
ڕووبەرەکەی هۆڵەندا نزیکەی ٤٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی کەمێک زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەسە.
ڕووبەری ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥٨ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٨٤ ملیۆن کەسە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فۆکەس، دەروونناسێکی هۆڵەندی ڤێرۆنیک ڤان دێر کلیج، باوەڕی خۆی دەربڕی کە دڵخۆشی منداڵی هۆڵەندی دەرئەنجامی چەند هۆکارێکە، گرنگترینیان شێوازی پەروەردەکردنە. ڤان دێر کلایج شەش لایەنی سەرەکی دەستنیشان کرد کە دایک و باوکی هۆڵەندی لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان جیا دەکەنەوە، کە بە کورتی بەم شێوەیە کورتی کردەوە:
ڕێگەدان بە کەوتنەکان بۆ ئەوەی فێری هەڵسانەوە بێت
دایک و باوکی هۆڵەندی ڕێگە بە منداڵەکانیان دەدەن هەڵە بکەن و لێیان فێربن. بۆ نموونە لە شوێنەکانی یاریکردندا، ڕێگە بە منداڵان دەدەن بەبێ چاودێریکردنی زۆر بە ئازادی ڕابکەن. “لە گۆڕەپانی یاری.. ڕێگە بە منداڵەکانیان دەدەن بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەگەڵ منداڵانی تر یاری بکەن، یان تەنانەت بە تەنیا یاری بکەن”.
ئەوان ڕێگەیان پێدەدەن هەندێکجار بکەون- بۆ ئەوەی بتوانن فێربن هەستنەوە سەرپێ” ڤان دێر کلایج دەڵێت.
ئەو زانایە هۆڵەندییە پشتڕاستی دەکاتەوە، لە شوێنەکانی یاریکردندا، زۆرجار دایک و باوکە هۆڵەندیەکان چاودێری منداڵەکانیان دەکەن لە دوورەوە، پشکنین بۆ ئەوە دەکەن کە ئایا توانای چارەسەرکردنی ناکۆکییان هەیە، بۆ نموونە لەگەڵ منداڵێکی دیکەدا بە تەنیا، یان دوای کەوتن هەستانەوە، پێش ئەوەی دەستوەردان بکەن بۆ یارمەتیدان.

پاسکیلسواری و بەرەوپێشبردنی سەربەخۆیی.
سەربەخۆیی، شتێکە کە هۆڵەندییەکان بە گشتی لە منداڵەکانیاندا بەهایان پێدەدەن و هانیان دەدەن. بۆ نموونە هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری پاسکیل لێخوڕینی سەربەخۆیان دەکەن. کولتووری پاسکیلسواری ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە. سواربوون لە بارودۆخی کەشوهەوای جیاوازدا، لەگەڵ لەبەرکردنی جلوبەرگی گونجاو، بێگومان منداڵان فێری توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ژیان دەکات نەک دوورکەوتنەوە لێیان. دایک و باوک ڕێگە بە منداڵەکانیان دەدەن کە تەمەنیان لە تەمەنی نۆ یان دە ساڵدا بێت، بە تەنیا بە پاسکیل بچنە قوتابخانە یان ماڵی هاوڕێیان. ئەم ئازادییە و متمانەی دایک و باوک یارمەتی منداڵان دەدات بۆ گەشەکردن و گەورەساڵانی سەربەخۆ و متمانە بەخۆبوون، بەپێی وتەی ڤان دێر کلایج. تەنانەت پێشتریش منداڵان ڕێگەیان پێد6ەدرێت چی لەبەر بکەن یان چۆن قژیان ستایل بکەن، بۆ نموونە لە تەمەنی دوو یان سێ ساڵییەوە.

هاندانی منداڵان بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان
منداڵان لە پرۆسەی بڕیاردان بەشدارن، بۆچوونەکانیان بە جددی وەردەگیرێن. ئەمەش خۆبەگەورەزانین و توانای پەیوەندیکردنیان بەرز دەکاتەوە. بەم شێوەیە منداڵان دەتوانن لە سەرەتاوە فێری ئەوە بن کە چۆن سنوورە کەسییەکانیا9ن دابنێن و دانوستانیان لەسەر بکەن. ئەمە بەو مانایە نییە کە دایک و باوکی هۆڵەندی هەمیشە ئەوەی منداڵەکانیان دەیانەوێت دەیکەن، بەڵام بە گشتی ئێمە منداڵەکانمان بزانن کە دەنگیان دەبیسترێت و بۆچوونەکانیان بەهایەکی زۆری هەیە”، ئەو دەروونناسە هۆڵەندییە ڕوونی دەکاتەوە.

دابینکردنی ئاسایش لە ڕێگەی فەرمانەوە.
ئامۆژگاری دایک و باوکانی هۆڵەندی دەکرێن کە منداڵەکانیان لە لەدایکبوونەوە بە “ئارامی و پاکوخاوێنی و ڕێکوپێکی” ڕابهێنن. ئەمەش ڕێگە بە زۆربەی منداڵانی ئەوێ دەدات کە خشتەی ڕۆژانەی ڕوون پەیڕەو بکەن کە سەقامگیری لە پێشینەدا بێت و ڕێگە بە پێشبینیکردن دەدات لە بارودۆخە جیاوازەکاندا. ڤان دێر کلایج ڕوونی دەکاتەوە، “دایک و باوکانی هۆڵەندی بەگشتی باشن لە دابینکردنی ڕێکخستن کە وا لە هەموو منداڵان دەکات هەست بە ئاسوودەیی بکەن، چوونکە ئاسایشیان بۆ دابین دەکات بۆ گەڕان بە جیهانی دەورووبەریان “.

کاتێک بۆ بەسەربردن لەگەڵ منداڵان دیاری بکە.
ئەو دەروونناسە ڕوونی دەکاتەوە کە نزیکەی 50%ی هێزی کار لە هۆڵەندا بەشێوەی نیوەکات کاردەکەن.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو باوکانەی بە شێوەی نیوەکاتی کار دەکەن توانای ئەوەیان هەیە کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانیان بەسەر بەرن، چالاکیی خۆش لەگەڵیان ئەنجام بدەن. هێشتا بۆشایی لە نێوان دایک و باوکدا هەیە- تا ڕادەیەک قبوڵکراوە کە دایکان کاتژمێری کەمتر کار بکەن- بەڵام پێدەچێت ئەم بۆشاییە بەرتەسکتر بێتەوە. هەروەها باوکانی هۆڵەندی هەفتەی لانیکەم ڕۆژێک – “ڕۆژی باوکان” – بۆ بەسەربردنی کات لەگەلیان.