گەردوون ناسێكی كورد پێی وایە بە گەیشتنی جەیمس وێب نهێنیەكانی گەردوون دەزانین

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

جەیمس وێب لە ئێستادا بە گەورەترین تەلەسكۆپێك دادەنرێت دوای مانگێك گەیشتە دووترین خاڵ لە زەوی.

ئاژانسی ناسای ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە رۆژی 24 مانگی رابردوو جەیمس وێب بە دووری 1.5 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی دووركەوتەوە گەیشتە خاڵی لاگرانج كە دورترین شوێنە لە زەوی
بیل نیسلون سەرۆكی ناسا،خۆشحاڵی خۆی دەبڕی و لە راگەیەنراوێكدا بە تەلەسكۆپەكە دەڵێت ( بەخێر هاتی بۆ ماڵی نوێت ) و لە هاوینی داهاتوودا وێنەی تازەی گەردوون لەو تەلەسكۆپە دەبینین
لوقمان حەویز، كە گەردوون ناسێكی كوردی دانیشتووی ئەمریكا بابەتێكی بەناوی (پیرۆزە ئەم هەنگاوە مەزن و نوێیەی مرۆڤ) نووسیوە و ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم تەلەسكۆپە سەرسوڕهێنەرە لە بەهێزی لەمەودوا دەبێتە چاوە هەرە تیژەكەی مرۆڤ بۆ بینینی قوڵایی گەردوون و كلیلێك دەبێت بۆ كردنەوەی گەلێك لە نهێنیەكانی گەردوون و بوون…
ئەو گەردوونناسە كوردە دەشلێت : دوای ئەوە دەست بە پشكنینەكان و چاودێریەكان دەكات و بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت، ڕوانگە و چاودێری قوڵایی گەردوون و سەرەتاكانی كات دەكات، لێكۆڵینەوە لەسەر بارستەی تاریك و كوەیزەرەكان و كونە ڕەشەكان و گەلەئەستیرە هەرە سەرەتاییەكانی گەردوون دەكات، لە بەرگە هەوای ئەو هەسارانەش دەكۆڵێتەوە كە تا ئێستا دۆزراونەتەوە لە كاتی تێپەڕبوونیان بەپێش هەسارەكانیان بۆ ئەوەی بزانین هیچ نیشانەیەكی بایۆلۆژی هەیە لەسەر ئەو هەسارانە یان نیە، بە كورتی جێمس وێب لەمەودوا دەبێتە شاجوانی هەموو تەلەسكۆپەكان و چاوە هەرە تیژەكەی مرۆڤایەتی بەسەر گەردوون. بۆیە پیرۆزە ئەم سەركەوتنە زانستیە نوێیە و ئەم هەنگاوە مەزنەی مرۆڤ بەرەو زانینی نهێنیەكانی گەردوون و بوون لەهەموو مرۆڤایەتی…

ھەواڵی زیاتر