مه‌نسوور جیهانی
فیلمی سینەمایی “هۆی مردن؛ نادیار” له نێوان پێنج کاندیدی کۆتایی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، وەکوو نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری 202٦ ناسێندرا.
لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران، دوای هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کان، فیلمی سینەمایی “هۆی مردن؛ نادیار” (علت مرگ؛ نامعلوم) لە دەرهێنانی “عه‌لی زه‌ڕنیگار” به زۆرینه‌ی ده‌نگ، شیاوی ئاماده‌بوون له‌م کێبڕکێی جیهانییەیان زانی و بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی 202٦ ناساند.
ئەندامانی لێژنەی هه‌ڵبژاردنی نوێنەریی سینەمای ئێران بە ناوەندیی فەرهەنگ و هونەرە سینەماییەکانی ئۆسکاری 202٦ لە لێژنه‌یه‌کی ٩ که‌سی پێکهاتبوون کە بریتین لە: “پانته‌ئا به‌هرام” ئه‌کته‌ر، “ئازاده مووسه‌وی” دەرهێنەری به‌ڵگه‌فیلم، “ئه‌بوالحه‌سه‌ن داوودی” دەرهێنەر، “فه‌رهاد ته‌وحیدی” سیناریۆنووس، “هوومه‌ن بەههمه‌نش” سینه‌ماکاری کورد و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، “محه‌مه‌دڕه‌زا دڵپاک” دیزاینه‌ری ده‌نگ و ئه‌ندامی ئاکادیمیای ئۆسکار، “مسته‌فا کیایی” دەرهێنەر، “عه‌لی دێکوردی” ئه‌کته‌ر و “محه‌مه‌دڕه‌زا ته‌شه‌کوری” سکرتێر لێژنه، جێگری نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلم.

