محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پۆستێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند “ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی کە تێیدا وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە کێڵگه‌كانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت”.
راشیگه‌یاند “نه‌وته خاوه‌كان لە ڕێگەی بۆڕیی عێراق – تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی دەکرێت”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند “ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییه كه ماوه‌ی 18 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ین”.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌فه‌رمی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت واژۆ كرا سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، رۆژانه بڕی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تێچووی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه ده‌داته كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 16 دۆلار ته‌رخانكراوه.

