رۆژنامەی ھەولێر

هەردوو كتێبی (گەشت بە نێو كتێب) و (چیڕۆكی خۆشەویستی) بڵاو دەكرێنەوە

دوو كتێبی دیكەی خوێنەر( سەدیق سەعید ڕواندزی ) بە ناوەكانی (گەشت بە نێو كتێب ) و (چیڕۆكی خۆشەویستی) لە ئاییندەیەكی نزیكدا، چاپ و بڵاو دەكرێنەوە. كتێبی یەكەمیان خوێندنەوە و ڕانانی بیست و دوو كتێبە، كە تیایدا خوێنەر بە دیدگایەكی ڕەخنەییەوە، خوێندنەوەی بۆ كتێبەكان كردووە، كە كتێبی مێژوویی، ئەدەبی، سیاسی، زمانەوانی، هزری و ڕۆشنبیری گشتیان تێدایە و كتێبەكە زنجیرەی سێیەمە، لە دوای هەردوو زنجیرەی یەكەم و دووەم بە ناوكانی (پەیڤەكان دەدوێن ) و (لە سێبەری كتێبدا). كتێبی دووەمیشیان ڕامانێكە لە بارەی خۆشەویستی و سەرەتاكانی خۆشەویستی نێوان هەردوو ڕەگەز و هاوكات قسەكردنە لە سەر خۆشەویستی و دەرخستنی ڕەهەندی ئەو پەیوەندییە لە ژیانی مرۆڤدا، بەوەی كە ئایا هەموو پەیوەندییەك دەشێ ناو بنرێ خۆشەویستی؟ ئایا هاوسەرگیری گۆڕستانی خۆشەویستییە؟ ئایا خۆشەویستی لە دوای هاوسەرگیریی دروست دەبێت؟ ئەی بۆچی مرۆڤ لە پێناو خۆشەویستەكەی خۆی دەكوژێت، بەڵام لە پێناو دایك و باوكی خۆی ناكوژێت؟ ئەمانە و چەند بابەتێكی دیكە. شایەنی ئاماژەكردنە، بەرگی هەردوو كتێبەكە، لەلایەن دیزاینەر (سامی فەتاح) كراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خوا یار بێت هەردوو كتێبەكە، لە چاپخانەی شوان لە سۆران چاپ و بڵاو دیكرێنەوە