چواس خالید – هەولێر
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ٤٨ كاتژمێردا، نه‌وت هه‌نارده بكرێته‌وه و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بۆ دابینكردنی مووچه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ئاینده، له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد گفتوگۆ ده‌كات.
دوێنێ، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێستا توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به تێكڕایی گه‌یشتووه‌ته دوو سه‌د و سی و چوار هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، ڕوونیكرده‌وه، به‌شێكی ئه‌و بڕه‌ی ڕۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، بۆ پێداویستی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرێت تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
له‌مه‌ڕ ڕێككه‌وتنه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوی باشی بڕیوه و یه‌ك دوو كۆمپانیا تێبینییان هه‌بوو، كه ئه‌وه‌ش گرفتی گه‌وره نییه و نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گوتی، “پێشبینی ده‌كه‌ین له ماوه‌ی ٤٨ كاتی ئاینده، ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت”.
به وته‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنه سێقۆڵییه‌كه تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ مانگه و تا بوددجه‌ی ساڵی ئایندهی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت.
له‌مه‌ڕ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی له‌وه كرد، پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به ناردنی مووچه‌وه به‌سترابووه‌وه، ده‌وترا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه و ئاسته‌نگ دروست ده‌كات، به‌ڵام زۆر ڕوونه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تاوه و له ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفتانه‌وه نیه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌بووه و ویستوویه‌تی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ به‌پێی ده‌ستوور و یاسا جێبه‌جێ بكات.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی تهمووز، سه‌د و بیست ملیار ده‌داته عێراق، كه ئه‌وه گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، وتی، “به‌پێی یاسای بودجه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ دیاری نه‌كراوه، كه بۆ مووچه بیدات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتیانی بۆ گرنگه، ئه‌م پاره‌یه ده‌دات”.
به وته‌ی پێشه‌وا هه‌رامانی، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، له‌سه‌ر داواكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌چێته گفتوگۆوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا مووچه نییه، كه ئه‌م هه‌موو گفتوگۆیه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، كه ئه‌مه له یاسای بودجه‌دا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و وتی، “به‌پێی یاسا ده‌بێ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره‌ی دیاریكراوه بنێردرێت و په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری، چاودێریی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان بكات بۆ خه‌رجكردنی ئه‌م بودجه‌یه”.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمووز، هه‌موو ڕێكاره پێویستییه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره، مووچه‌ی هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت و لیستی مووچه‌ی مانگی ئابیش ئاماده‌كراوه و ده‌ینێرین بۆ به‌غداد.
له كۆتای قسه‌كانیدا هه‌رامانی، وتی، “هه‌رچی له‌سه‌ر شانمانه پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بین، ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێی كوردستانیش كه له ده‌ستوور و یاساكانی عێراقدا دیاریكراوه، داوایان ده‌كه‌ین و ده‌ستبه‌رداریان نابین”.
له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به نایاسایی و به ناده‌ستووریی، حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به بیانووی جۆراوجۆر له‌لای خۆی گلداوه‌ته‌وه و بۆ هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه گرفتی بۆ مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه و به دواخستن و نه‌ناردنی چه‌ند مانگ له ساڵێكدا، سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات.

