پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک وەکو پزیشک خۆی ناساندووە و “بە فێڵ” پارەی لە خەڵک وەرگرتووە، دواتر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.

 رۆژی شەممە 5-2-2022، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن، س، ج) بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکی چارەسەرکردن دەستگیرکردووە، کە وەکو پزیشک خۆی ناساندووە و پارەی لە شوفێری تەکسییەکان و نەخۆشخانەکان وەرگرتووە. 

هۆگر عەزیز گوتی، تۆمەتبارەکە چەند جارێک پارەی لە شۆفێری تەکسییەکانی لای نەخۆشخانەکان وەرگرتووە.

سەبارەت بە چۆنییەتی دەستگیرکردنیشی گوتی، “چووەتە نەخۆشخانەیەک و ویستوویەتی پارەیان لێوەربگرێت، نەخۆشخانەکەش هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێریان ئاگادارکردەوە و دەستبەجێ دەستگیرکرا”. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کە تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

ھەواڵی زیاتر