وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری پسووڵەی کارەبای مانگی ئابی بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە چوارچێوەی “پڕۆژەی ڕووناکی” بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاووڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
بڕی پسووڵەی نیوەی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ مانگی ئاب کەمتر بووە لەم بڕانەی خوارەوە:
هەولێر:
ماڵان: کەمتر لە 37,000 دینار
بازرگانی: کەمتر لە 88,000 دینار
سلێمانی:
ماڵان: کەمتر لە 15,000 دینار
بازرگانی: کەمتر لە 72,000 دینار
دهۆک:
ماڵان: کەمتر لە 38,000 دینار
بازرگانی: کەمتر لە 67,000 دینار
ژمارەی هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان:
هاووڵاتیان: 3،770،000
شوێنە بازرگانییەکان: 120،000
هەولێر:
هاووڵاتیان: 1،935،000
شوێنە بازرگانییەکان: 61،000
سلێمانی:
هاووڵاتیان: 1،345،000
شوێنە بازرگانییەکان: 35،000
دهۆک:
هاووڵاتیان: 351،000
شوێنە بازرگانییەکان: 20،000
هەڵەبجە:
هاووڵاتیان: 139،000
شوێنە بازرگانییەکان: 4،000
لە ڕاگەێیندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.
بەگوێرەی داتاکان، 80%ـی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر بۆ کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەیاندا.

