رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی تیرۆرکردنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەکەم

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان (ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم. دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.
خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان