رۆژنامەی ھەولێر

گەورەبوونی سپڵ و مەترسییەکانی

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

گەورەبوونی سپڵ حاڵەتێکی پزیشکییە؛ لەو حاڵەتەدا سپڵ لە قەبارە ئاساییەکەی خۆی گەورەتر دەبێت. نیشانەی کۆمەڵێک نەخۆشییە کە پێویستیان بە دەستنیشانکردنی ورد هەیە.
ڕەنگە لە سەرەتای گەورەبوونی سپڵ، کەسەکە هەستی پێ نەکات، بەڵام نیشانەکانی وردەوردە بەدیار دەکەوێت؛، لەوانە:ە ئازار لە بەشی سەرەوەی چەپی سک، زوو تێربوون، یاخود تۆحنەبردن (نەمانی ئارەزووی خواردن).

د. دالیا تارق پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دەربارەی گەورەبوونی سپڵ چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو؛ سەرەتا ئاماژەی بەوە کرد كە سپڵ ئەندامێکە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی چەپی سکەوە. یارمەتی فلتەرکردنی خوێن و بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان و هەڵگرتنی خانەکانی خوێن دەدات.
د. دالیا تارق دەڵێت: ئەو کاتەی سپڵ گەورە دەبێت، بەزۆری نیشانەی کێشەیەکی تەندروستییە کە پێویستی بە چاودێریی پزیشکی هەیە.
هۆکارە باوەکانی گەورەبوونی سپڵ:
– هەوکردن: بە هۆکاری ڤایرۆس یان بەکتریا یان مشەخۆر.
– نەخۆشییەکانی خوێن و کەمخوێنی.
– نەخۆشیەکانی جگەر کە پەستانی خوێنبەرەکانی سپڵ زیاد دەکات.
– شێرپەنجە: شێرپەنجەی خوێن، لیمفەگرێیەکان، یان ئەو شێرپەنجانەی پەل دەکوتنە سپڵەوە.
– حاڵەتەکانی هەوکردن: وەک هەوکردنی جومگەی و ڕۆماتیزم.
– هۆکارەکانی تر: بەرکەوتنی زەبر یان گیرانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ سپڵ.
پێویستە بزانیت كە سپڵ چەندین ئەرکی پەیوەست بە دروستبوونی خوێن و بەرگریی لەشی بەئەستۆوەیە. خانەکانی خوێن دەپاڵێوێت و خانە مردووەکان لەناو دەبات و ڕێگە لە هەوکردن دەگرێت بە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن.