رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە: بریاری دا بە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاری سەربازی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە: بریاری دا بە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاری سەربازی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و پڕبایەخدا، بەئامادەبوونی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و بەرێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، نوێنەری هاوپەیمانان و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی فەرماندەیی یەکەی (٧٠ و ٨٠) دواین هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و جێ بەجێکردنی خاڵەکان و ئاستەنگەکانی پرۆسەکە و ڕێنماییە ژمێرکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە چوارچێوەی بڕیاری کۆبوونەوە بریاردرا، بە جێ بەجێکردنی خاڵێکی گرنگی پرۆسەی چاکسازی کە لە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاری سەربازی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەم بڕیارە نزیک دەبینەوە لە دوا قۆناغەکانی چاکسازی.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر تەواو کاری کارەکانی دامەزراندن و تواناکانی دەڤەری یەک و دوو، هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ دامەزراندنیان و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆش هەنگاوێکی مێژووی بوو، بۆ سەرەتایی دروستبوونی هێزێکی یەکگرتووی کوردستانی.