رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی ئەساسی عێراقی دەکات

ڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی ئەساسی عێراقی بە سەرۆکایەتی موحسن مەندەلاوی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆر کرا.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.