راگەیه‌ندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینەوە

ئایینی

راگەیه‌ندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینەوە

“دڵنیاین لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن” Kurdistan24 هه‌ولێر   3 كاتژمێر 

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی

کوردستانوه‌زاره‌تی ئه‌وقافراگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه به‌وه‌ ده‌كات، ئیدانەی ھەرجۆرە گوتە و لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی  ڤیدیۆیی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراقی، تێدا گوتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سیمبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عه‌بدولقادری گەیلانی) کردووە.

ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە گوتە و لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان.

دڵنیاشین لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن .

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

ھەواڵی زیاتر