جووتیارانی شنگال یازدە ساڵە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ نووسراوەیەک بۆ ئەم مەبەستە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.
مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: جووتیارانی شنگال لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووزی 2014دا و بەر لە هاتنی داعش، گەنمی خۆیان ڕادەستی سایلۆکان کردبوو.
گوتیشی هەتا ئێستا ئەو جووتیارانە شایستە داراییەکانی خۆیان وەرنەگرتووە کە بەهاکەی زیاتر لە 14 ملیار دیناری عێراقییە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی بەوەش کرد بۆ ئەم مەبەستە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و بەڵێنیشیان دابوو شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانە خەرج بکەن بەڵام تا ئێستا بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکردووە.
شنگال رووبەرێکی بەربڵاوی زەویی کشتوکاڵیی هەیە کە بە تایبەتی گەن و جۆی لێ بەرهەم دێت و ئەمساڵیش سەرەڕای وشکەساڵی و کەمبوونی باران، بەرهەمێکی باشی هەبووە.

