لە بیره‌وه‌ری ( 64 )مین ساڵڕۆژی دەستپێکی شۆڕشی ئەیلولی مەزندا، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو زانا مه‌لا خالید به‌رپرسی لقی دووی ( پ. د. ك ) و ژمارەیەک لە بەرپرسان و پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلول و كادیرانی پێشكه‌وتووی سنوری لقی دوو، به شكۆداریه‌وه مه‌راسیمی یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتی ڕابەری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی کورد (بارزانی نەمر ) كرایه‌وه …
له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه، كە شۆڕشی مه‌زنی ئەیلولی، شۆڕشێکی سەرتاسەری كوردستانیان بوو، به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین وپێکهاتە جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌وه‌ش لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی گەلی کوردستان.
له مه‌راسیمه‌کەدا وێرای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتار‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكۆمێنتاری دەربارەی خەباتی شۆرشگێری ئازایانەی بارزانی و پێشمەرگەکانی، ئاماژه به‌گیانفیدای ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول كرا، كه دیارترینیان به‌یاننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 بوو، كه به ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول په‌سند ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه له 11ی ئه‌یلولی 1961 ده‌ستپێكردنی شۆرشی گه‌لی كوردستان بوو به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر. كه له‌سه‌ده‌ی رابردوو به یه‌كێك له درێژترین و كاریگه‌رترین شۆرشه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ …
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە مەراسیمەکە لەلایەن لقی دووی ( پ د ك ) سازکرا .

