وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن داوا له فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كات به زووترین كات كاروباری حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم رایی بكرێن و گوتیشی: له داهاتووشدا هێڵێكی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و تووشبووانه دابین ده‌كه‌ین.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمیی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كردووه، تێیدا داوا ده‌كات، هه‌ر كاتێك تووشبووانی ئۆتیزم له فڕۆكه‌خانه ئاماده‌بن، كاره‌كانیان به زوویی رایی بكه‌ن.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی، كه واژۆی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی له‌سه‌ره، داوا له فڕۆكه‌خانه‌كان كراوه له‌كاتی ئاماده‌بوونی حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم، به زووترین كات كاره‌كانیان رایی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له شوێنی قه‌ره‌باڵغ تووشی دڵه‌راوكێ ده‌بن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاند، تا هێڵێكی ئینته‌رنێت بۆ حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم دروست ده‌كه‌ین، له ئێستادا سوود له هێڵی بزنس وه‌ربگرن.