رۆژنامەی ھەولێر

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی فازڵ میرانی بۆ رای گشتی

نووسینگەی راگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونکردنەوەیەکی سه‌باره‌ت به‌ هەواڵی چه‌ند میدیایه‌ك بڵاوکرده‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، لەوبارەوە دەڵێت، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

 

دەقی روونکردنەوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ چه‌ند میدیایه‌ك هەواڵێکیان بەناوی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردۆتەوە، گوایە فازڵ میرانی رایگەیاندووە: شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە ماوەیەکی نزیکدا لەبارەی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە گفتوگۆكان دەکەنەوە.

بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە، ئەو هەواڵانه‌ش سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکارییە. لەوبارەیەوە بەڕێزیان گوتوویەتی دەتوانن پرسیار لە کاک هۆشیار زێباری و کاک قوباد تاڵەبانی بکەن باشتر دەزانن.

 

نووسینگەی راگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

8ی ئەیلوولی 2025