زانا مه‌لاخالید
ڕۆژی هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە پارکی (ئۆندرێ سیترۆێن)، پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، زۆر چیرۆك و وێنه‌ی جوان هه‌بوون كه دیوی شاراوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوون بۆ فه‌ره‌نسا، كه ڕه‌نگه باشتر وێنای بۆ خه‌ڵك روون نه‌كرابێته‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌و پیشمه‌رگه‌ی یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس بوو، یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌دژی تیرۆرستانی داعش بووەته قوربانی و ئێستا وه‌ك سیمبولی شه‌هیدی زیندوو وێناده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو قاچ و ده‌ست و چاوێكی له‌ده‌ستداوه، ئه‌ویش (سه‌لمان فارس) بوو. ئه‌وه‌ی له‌فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه كرا، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بوو له‌وێناكردن و پێناسه‌كردنی خه‌باتی پیشمه‌رگه، ئه‌ویش به ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، چونكه پێشووتر وێنای پێشمه‌رگه ته‌نیا له‌سه‌ر چیاكان و سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تیی ئاشتیی جیهان ده‌كات، له‌دڵی ئه‌ورووپادا یادی ده‌كرێته‌وه و رێزی لێ ده‌گیرێت.
ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، له‌و ڕێوره‌سمه‌دا زۆر ماناداره، چونكه سه‌رۆك، له‌ته‌مه‌تی 16 ساڵییه‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌پێناوی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی له‌شان كردووه، به‌ئێستاشه‌وه كه 63 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌خشیوە به پێشمه‌رگایه‌تی، ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک دەرخەری پێگە و مەزنیی جەنابیانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئاماژەیەکی ڕوون بوو بۆ گرنگی و بایەخی دەوڵەتێکی مەزنی وەک فەڕەنسا و ڕێزگرتنی لە خەباتی پڕ شانازی پێشمەرگە. ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی گرنگ بوو دووباره سه‌رۆك بارزانی په‌یامی پێشمه‌رگه‌ی به‌جیهان دایه‌وه و ڕایگه‌یاند له‌شه‌ری تیرۆرستانی داعش پێشمه‌رگه 12 هه‌زار قوربانی داوه و له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی كردووه.
سه‌رۆك بارزانی، به‌بیری هێناینه‌وه هه‌میشه گه‌لی كوردستان دۆست و پشتیوانی گرنگی هه‌بووه له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا، نموونه‌ی (فرانسوا میتێران)، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسای هێنایه‌وه‌و گوتی: فرانسوا میتێران یەکەم سەرۆکی ئەورووپی بوو لە ساڵی 1992 پێشوازیی لێ کردم ئەمەش مایەی شانازی و سەربەزییە بۆ من، هەروەها یەکەم خانمی ئەورووپیش کە فرمێسکی بۆ قوربانییانی گەلی کوردستان ڕشت، (دانیال میتێران) هاوژینی فرانسوا میتێران بوو، هەرگیز ئەو هەڵوێستەیان لەبیر ناکەین.
له‌كاتێكدا كه له‌فه‌ره‌نسا ڕێز له پێشمه‌رگه ده‌گیرێت به‌هه‌مان شێوه ساڵانێكه له هه‌ولێری پایته‌خت ڕێز له‌دڵسۆزی و وه‌فایی (دانیال میتێران) گیراوه و شوێنی گشتی به‌ناوه‌وه كراوه، ئه‌مه ده‌رخه‌ری هه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌رده‌خان، كه هه‌ردوولا له‌ئاستی به‌ها باڵاكانی مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ئازادی و دیموكراتی تێكۆشانیان كردووه و قوربانییان داوه.
له‌درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك و ڕابه‌ری كوردان، باسی له‌وه‌كرد گه‌لی كوردستان خه‌باتی له‌پێناوی مافی ره‌وای خۆی كردووه و ده‌ستی ئاشتی و برایه‌تی بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه درێژكردووه، ئه‌گه‌ر له‌روانگه‌یه‌كی قوڵی سیاسیشه‌وه وێنای ئه‌م ڕێوره‌سمه بكرێت، هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسا و دیاریكردنی پاریس وه‌ك ناوه‌ندی گرنگی بڕیاری پایته‌خته‌كانی ئه‌ورووپا و هێزی كاریگه‌ری هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) به‌وه‌ی پیشمه‌رگه وه‌ك سیمولی ئاشتی و به‌رخودان ڕێزی لێبگیرێت، ده‌رخه‌ری زۆر واتای سیاسییه، له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر باشی له ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی له‌جیهاندا بینووه، به‌وه‌ی هه‌م هاوسه‌نگی هێزی پاراستووە، هه‌میش شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی بۆ هیچ هێز و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك نه‌كردووه و به‌رگری له‌دۆزی ڕه‌وای گه‌لی خۆی بووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه جیهان بیزانێت شه‌ڕی داعش نه‌ك نه‌یتوانی چۆك به كوردستان دابنێت، به‌ڵكو به‌م دواییانه كوردستان هه‌نگاوی زۆر گه‌ورەی له‌بواری خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتن ناوه، وڵاتانی جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رسام كردووه، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه شۆرشی گه‌وره‌ی كردووه له پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با ئێستا سه‌رتاسه‌ری كوردستان نزیكه له‌كاره‌بای 24 كاتژمێری و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌رێگای (هه‌ژماری من) مووچه وه‌رده‌گرن و كه‌رتی بانكی له كوردستان پیشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینووه و له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه گرنگه‌كاندا پرۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی خێرای هه‌ولێر و دروستكردنی رێگاوبان و پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌موویان شۆرشی گرنگ بوون كه له ئاستی جیهانه‌وه پشتیوانی و پیشوازی گرنگی لێكراوه.
كۆتا خاڵ گرنگه كه بیری خوێنه‌ران بهێنرێته‌وه، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی سیمبولی قاره‌مانی پیشمه‌رگه به‌سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، له‌هه‌مان كاتدا به‌رهه‌مێكی نایابی خۆماڵی كوردستانی به‌دیاری پیشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه به هه‌وڵه‌كانی كوردستان له گرنگی فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات كه له‌پاڵ پێشكه‌وتنه‌كان و خه‌باتی پیشمه‌رگه، كوردستان هه‌نگاوی گرنگی ناوه له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی و بایه‌خدان به به‌رهه‌می ناوخۆیی كه به‌و هیوایه‌ین ئه‌م ڕێزگرتنه له خه‌باتی پێشمه‌رگه فاكته‌ری گرنگ بێت له ناوچه‌كه به‌وه‌ی جیهان پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بكات تا ببێته نموونه‌یه‌كی باڵا له ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌دا.

