رۆژنامەی ھەولێر

ئولفەت

ئاری ئاغۆک

 

بەئولفەتەوە
لە پردی ئولفەت وەستاوم
بە ئاوڕدانەوەیەک
گەورەترین نمایشم دێتەوە بەرچاو
ڕامان لە داهاتوو
چەندین پەنجەرەی لابەلام نیشان دەدا
بەئولفەتەوە….
ئولفەتانە لەچەقی مەملەکەتی خود
دەمەوێ بگەڕێمەوە
نیشتیمانی ئەزەل و بەر لەدایکبوون
مەملەکەتی پاکی و بەرائەت و بە ئولفەت بوون.