ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
كاروان كاوە حەمەكەریم، مامۆستای بەشی زانست و تەندروستیی ژینگە لە كۆلێژی زانست لە وڵاتی چین بە بەشداری لە خولی پەرەپێدانی تواناكان دەربارەی سیاسیەتی پاراستنی ئاو كرد.
خولەكە پێك هاتبوو لە چەند سیمینارێك لەسەر پێشكەوتنەكان و هەوڵەكانی چین لە بوارەكانی ئاودێریکردنی زیرەك، ڕێگەگرتن لە بوونەبیابان، رێگەگرتن لە داخورانی زەویوزار، زیاتركردنی ڕێژەی سەوزایی و كشتوكاڵ بە ئاوێکی کەم، چارەسەركردنی ئاوی قورس و بەكارهێنانەوەی، چارەسەركردنی ئاوەسوێرەی دەریا، پلانی كارگێڕیی حكومەت و هاوكاری كۆمپانیاكان لە بواری ئاودێری و ئاوەڕۆ و چەندین بابەتی تر.
سامان عەبدوڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین بە (هەولێر)ی گوت:
“لە درێژەی خولەكەدا چووینە سەردانی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجی؛ وەك: پڕۆژەی چارەسەری ئاوی دەریا بۆ شاری تیانجین، كۆمپانیای دایۆ بۆ پەرەپێدانی ئاودێری و كێڵگەی كشتوكاڵی توێژینەوەی كۆمپانیای دایۆ بۆ ئاودێری زیرەك. لە كۆتاییی خولەكەیشدا چووینە حەوتەمین پێشانگای وڵاتی چین و وڵاتانی عەرەبی لە شاری یوانچوان.”
پێشانگاكە ڕێك خرابوو بۆ پیشاندانی كاری هاوبەشی هەردوو لا لە بواری جیاوازجیاوازدا؛ بە تایبەتی وزەی ژینۆک (نوێوەبووگ) و ژینگە و زیرەكیی دەسكرد و، هەروەها بەهێزتركردنی پەیوەندیی نێوان چین و وڵاتانی دەوروبەر.

