رۆژنامەی ھەولێر

کارکردن لە پڕۆژەى دووسایدی ( کەسنەزان – گۆمپەسپان) ، ( گۆمەسپان – سماقووڵی ) بە چڕی بەردەوامە

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كاركردن لە هەردوو پڕۆژەی دووسایدی ( کەسنەزان – گۆمپەسپان) ، ( گۆمەسپان – سماقووڵی ) بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام و بەدەستى کرێکارى خۆماڵى بەچڕی بەردەوامە.

پڕۆژەکانی دووسایدی ( کەسنەزان – گۆمپەسپان ) و ( گۆمەسپان – سماقوڵی ) لە چوارچێوەی گەشەپێدانی ( بەنداوی گۆمەسپان ) وەك پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و پەرەپێدانی ئابووری دەستى پێکراوە و هەردوو پڕۆژەش لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” جێبەجێدەکرێت، بە تەواوبوونیان ڕێگای ( هەولێر – سماقووڵی ) کە ڕێگایەکى ستراتیژى گرنگە و هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی ) بەیەكەوە دەبەستێتەوە بە درێژیی ( 38 کیلۆمەتر ) دەبێتە دوو ساید.