جارێکیان پیرەپیاوێک لەناو دارستانێکی چڕ و تاریکدا ڕێگەی لێ ونبوو. لەکاتی ڕۆیشتندا، لەدوورەوە چاوی بە ئاگرێک کەوت. بۆیە بەخێرایی بۆ لای ئاگرەکە چوو.
کاتێک نزیککەوتەوە، بینی ڕێوییەک و مەیمونێک و کەروێشکێک بەدەوری ئاگرەکەوە دانیشتوون و پێکەوە قسەدەکەن.
پیرەپیاوەکە، کە بەهۆی برسێتییەوە نەیدەتوانی خۆی بەسەر قاچەکانییەوە ڕابگریت، پێیگوتن: هاوڕێیان، تکایە فریام بکەون و خواردنم بدەنێ، چونکە سێ ڕۆژی تەواوە هیچ شتێکم نەخواردووە.
ڕێوییەکە بە پەلە مریشکێکی تازەی بۆ هێنا. مەیمونەکەش بە خێرایی سەرکەوتە سەردار مۆزێک و هێشوویەک مۆزی بەتامی بۆ هێنا. بەلام کەروێشکەکە چەندە لە ئەملاوئەولای ڕووانی، بەهیوایەی بتوانێت هەندێک گێزەر پەیدابکات و سکی برسی پیرەپیاوەکەی پێ تێربکات، نەیتوانی هیچ بدۆزێتەوە، بۆیە هەستی بە شەرم کرد، چونکە تەنها ئەو نەیتوانیبوو هیچ شتێک پێشکەش بە پیرەپیاوە نەدارەکە بکات.
ئینجا لە ئاگرە گەشاوەکەی ڕووانی و دەمودەست بڕیاریدا خودی خۆی وەک خواردنێک پێشكەش بە پیرەپیاوەکە بکات، بەڵام هەرزوو پیرەپیاوەکە درکی بەوەکرد کەروێشکەکە بیرلەچی دەکاتەوە. بۆیە ڕێگەی لێگرت و پێیگوت:
هاوڕێکەم، بەلامەوە جێگەی داخە کەروێشکێکی باشی وەک تۆ بمرێت، چونکە ئەوپەڕی بەخشندەییت لە بەرامبەرمدا نیشاندا.. بۆیە هەزارجار سوپاست دەکەم.
وەرگێرانی بۆ سەر زمانی عەرەبی: عەبدولئیلا ڕەئوف

