رۆژنامەی ھەولێر

دیمانەیەکی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد ژەنەراڵ مستەفا بــــــــــــارزانیی نەمر لەگەڵ ڕۆژنامەی “ڕیچمۆند تایمز-دیسپاتچ” لە ساڵـــی ١٩٧٤

وەرگێرانی لە ئینگلیزی: شێرکۆ حەبیب

حاجی ئۆمەران، کوردستانی عێراق، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە واشنتۆن، محەمەد ڕەحمان، وەزیری پێشووی حکوومەتی عێراق و یەک لەو حەوت ئەندامانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دڵنیای کردمەوە کە لەگەڵ سەرکردەی کوردستان ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی تەمەن ٧١ ساڵ، باوکی رۆحی کوردی چاوپێکەوتنم بۆ ڕێک دەخات.

کاتێک لە ئێران بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ دواکەوتم لە ڕێگادا بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان، هۆکاری ئەوە بوو کە بارزانی سەردانی بەرەکانی جەنگ دەکات و هەر بۆیە ئامادە نەبوو چاوی پێم بکەوێت. بۆیە کە دواجار ڕێگەم پێدرا بپەڕمەوە ناو کوردستان، ئەوە بەو گریمانەیە بوو کە بارزانی ئامادەیە من ببینێت. بەڵام هەرگیز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شتەکان بەو شێوەیە نین و هەموو گریمانەکان مەترسیدارن.

دوای ئەو پێنج سەردانە بۆ بەرەکان، لەو باوەرەدابووم چاوم بە ئیدریس بارزانی، یاریدەدەری سەرەکی ژەنەراڵ دەکەوێت، بۆ پرسیارکردن سەبارەت چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ باوکی، هەموو کات هەمان وەڵام بوو، دوو دڵ بوو م بارزانی دەبینم، بەڵام لە بارەگا سەرەکیەکەی لە حاجی ئۆمەران، ئەو سەردانی دێهاتەکانی دەکرد بۆیە ئاسان نەبوو بیبینی، لە کۆتای کاتێکیان بۆ دیاری کردم بۆ دیداری رۆژێک پێش ئەوەی بگەرێمەوە ئێران.
لە بەرەی بێتواتەوە بە تۆزاوی و ماندووییەوە گەڕامەوە، بۆ دیدارێکی نیوەشەو لەگەڵ ئیدریس بارزانی، بەشەرمەزاریەوە گوتی باوکی کە نەگەڕاوەتەوە و چاوەڕوان دەکرا لە ماوەی سێ ڕۆژدا بگەڕێتەوە. ئایا پێویستە مانەوەم درێژ بکەمەوە؟لەبەر چەند هۆکارێک بەمە زۆر ناڕەحەت بوو و بە ئیدریسم وت کە دەتوانێت زامنی ئەو دیدارە بکات لە کۆتایی ئەو سێ ڕۆژە.
ئیدریس بۆ ساتێک دوودڵ بوو، یاری بە گرێی جەمانەکەی دەکرد. دیار لەڕادەبەدەر ماندوو بوو هیچ شتێک لە ژیاندا دڵنیایی نییە. لە کۆتاییدا وەڵامی دایەوە: “دڵنیا بووم”. گوتی هەوڵ دەدەم.
من ویستم هەموو شتێکە هەڵبوەشێنمەوە و بگەڕێمەوە بۆ ئێران، بەڵام هاتنم بۆ کوردستان لە ساڵی ١٩٧٤ و بارزانی نەبینم وەک ئەوە وایە لە ساڵی ١٧٧٩دا سەردانی ئەمریکای شۆڕشگێڕ بکەیت و نەتوانی جۆرج واشنتۆن ببینی. وتم دەمێنمەوە بەڵام تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی پڕبوونی مانگ هێرشە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ سەر ناوچەی بارەگا چڕ تر بوون و هیچ هەواڵێکی دیدارەکەم نەبوو. هەستم بە ترس کرد لەوەی ڕاوێژکارەکانی بارزانی ناچاریان کردبێت بۆ شوێنێکی خواروی شاخ چووبێت.

 

گەشتێکی کورت لە سێ قۆناغدا
بەرەبەیانی ڕۆژی سێیەم دەستم کرد بە کۆکردنەوەی شتەکانم و دابەشکردنی دیاری بەسەر ئەو کەسانەی کە لە ماوەی مانەوەم لە کوردستان هاوەڵم بوون.
لە دوا نیوەڕۆیەکی درەنگ ١٠ خولەک پێش گەڕانەوەم بۆ ئێران، پەیامێکم پێگەیشت کە ئەم شەوە بارزانی دەبینم.
لەگەڵ دەرکەوتنی مانگ، ئۆتۆمبێلێک هات بۆ ئەوەی بمبات بە هۆکاری ئەمنی. لە نێوان ساڵانی 1970 بۆ 1973 سێ جار هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی دارابوو، و دەوترێت عێراقییەکان بەخشێکی 2 ملیۆن دۆلاریان تەرخان کردووە بۆ سەری.
گەشتە کورتەکە بۆ بارەگای ژەنەراڵ بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو، هەرجارە بە پشکنینی ناسنامە و گۆڕینی ئۆتۆمبێل و دەورووبەری و پشکنینی ئەو دیاریانەی کە بۆ ژەنەڕاڵ و ئیدریس و مەسعودی کوڕی چوارەمی و بەرپرسی هەواڵگریی کوردی هێنابووم، گەشتەکە بە خێرایی تێپەری لەسەر ڕێگایەکی شاخاوی پێچاوپێچ بە ئۆتۆمبێلێکی لاندڕۆڤەری تەواو تاریک.
لە کۆتایی ڕێگاکەدا باڵاخانەیەکی یەک نهۆمی هەبوو کە بە کیسی خۆڵ و کۆنکرێتی دەورە دراوە و بە چەکی دژە فڕۆکە پارێزراو بوو و کۆمەڵێک چەکدار لە سێبەری بیناکەدا بە هێمنی وەستابوون.
مەسعود کە شێوەی لە براکەی دەکات، لەسەر پلیکانەکان پێشوازی لێکردم و بردمی بۆ ژوورێک کە بە دوو فانووسی نەوتی سپی درەوشاوە ڕووناککرابووەوە، ئیدریس پێشوازی لێکردن، و دواتر دکتۆر مەحمود عوسمان مرۆڤێکی کورتە باڵا سمێڵی وەک شارڵی شابڵن ئامادە بوو کە کەسایەتیەکی دیاری کوردستانە، لە شەڕەکانی کوردستانی ١٩٦٠دا، مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، تاکە پزیشک بوو لە ناو شۆڕش، بەڵام (ئێستا نزیکەی ١٠٠ پزیشکیان هەیە)، بە ڕۆژ نەشتەرگەری بۆ قوربانییەکان دەکرد و بە شەویش ئیدارەی مەدەنی بەڕێوە دەبرد، و ڕۆڵ و دەسەڵاتی گرنگی هەیە وەک پزیشکی تایبەتی و ڕاوێژکاری سیاسی بارزانی، وەرگێڕی ئینگلیزی و هاوەڵی بەردەوام (بەدوای دکتۆر مەحموددا بگەڕێ، پێان گوتم، بارزانی دەدۆزیتەوە)، هێزی باڵادەستە لە سەرکردایەتی بەکۆمەڵدا کە نزیکە بە دڵنیاییەوە دەسەڵات دەگرنە دەست.
ئێمە هەر چوار کەس لەسەر کورسی ئەلەمنیۆم و پلاستیکی دابنیشین، بارزانی دەرکەوت و دوو کوڕەکەی جێیان هێشتین، منیان بە تەنیا لەگەڵ ژەنەراڵ و دکتۆر مەحمود جێ هێشت، ژەنەڕاڵ جەمانیەکی سوور و سپی کاڵبووی بارزانی لەسەر دابوو، چاکەتێکی قاوەیی و شەرواڵ، یەکپۆشی شۆڕشگێڕانی کورد و پێڵاوێکی ڕەش، لەناو کەمەرە شینەکەیدا کە بەئاڵۆزی گرێ درا بوو، خەنجەرێک کە درێژییەکەی یەک پێ بوو و دەستەیەکی دار بوو لە ناو قەدی بوو. بارزانی بۆ کورد باڵا بەرزە، نزیکەی 5 پێ باڵای هەیە، چاوی قاوەیی. بەڵام دەستی پتەو و بەهێزە.
بارزانی بە یەکێک لە سەرکردە شۆڕشگێرە دیارەکانی جیهان دادەنرێت، شانبەشانی ماو تسی تۆنگ و تیتۆ و ژەنەڕاڵ گیاپ.
بۆ یەکەمجار لە تەمەنی یەک ساڵ بوو (لەگەڵ دایکی) زیندانی کرا کاتێک تورکەکان برا گەورەکەیەیان لە سێدارە دا لەسەر چالاکییە نەتەوەیی. ڕاپەڕینەکانی لە دژی ئینگلیز و عێراقییەکان وەک ڕێوڕەسمێکی ساڵانەی بەهاری بوو لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠دا، لە ساڵی 1946 بارزانی لەگەڵ دوو هەزار لە هاوەڵاکانی پەڕینەوە بۆ ئێران بۆ پاڵپشتیکردن لە کۆماری مەهابادی کوردیدا کە لەلایەن سۆڤیەت سپۆنسەری دەکرا. کاتێک ڕووسەکان دەکشێنەوە کۆمارەکە ڕووخا و سەرکردەکانی لەلایەن ئێرانییەکانەوە لەسێدارەدران
هێزەکانی ئێران، عێراق، بەریتانیا و تورکیا لە هەوڵی گرتنی بوون، بارزانی ژن و منداڵەکانی ڕەوانەی شاخەکان کرد و لەگەڵ ٥٠٠ کەس لە هاوەڵانی هەڵبژێردراوی ڕێپێوانێکی کەم وێنەی ٥٢ ڕۆژە. ڕێپێوانەکە بە مەلەکردن لە ڕووباری ئاراسی و ١١ ساڵ دەربەدەری لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ بارزانی هاوەڵەکانی کۆتایی هات.
کاتێک لە ساڵی 1958 دەسەڵاتی پاشایەتی عێراق کە ئینگلیز پاڵپشتی دەکرد ڕووخێنرا، بارزانی و هەڤاڵەکانی لەلایەن حکومەتی نوێی بەغداوە بانگهێشت کرانەوە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، مانەوەی درێژخایەنیان لە یەکێتی سۆڤیەت وایکردبوو بە توندی دژە کۆمۆنیست بن.
دوای سێ ساڵ و لە ساڵی 1961، یەکەم شەڕ لە پێنج شەڕ بۆ ئۆتۆنۆمی کورد سەریهەڵدا و لەو کاتەوە بەردەوام بارزانی لەسەر بەرەکانی جەنگە، لەگەڵ ئەوەی بنەماڵەی مستەفا بارزانی دەسەڵاتداری ئایینی و سیاسی بارزانن، بارزانی لە سایەی هێز و لێهاتوویی خۆی، ئێستا بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ٥٠ هەزار ئەندامی هەیە و فەرماندەی ١٠٠ هەزار چەکدارە.
بارزانی لە سەرەتای گفتوگۆی ئێمە کە دوو کاتژمێری خایاند، جەختی لەئەوە کرد کەوا ناکۆکییەکەی لەگەڵ عەرەبی عێراقی نییە، بەڵکو لەگەڵ حکوومەتی بەعسی بەغدایە، گوتیشی، خەباتی ئێمە تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلی عێراقە، ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین بۆ ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، لە عێراقێکی دیموکراسی.
بەعسییەکان کە هاوپەیمانی یەکێتی سۆڤیەت و حزبی شیوعی عێراق بوون، بە دووپشک و مار وەسفیانی کرد، و لەماوەی ئەو شەش ساڵەی دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لە بەغدا، زیاتر لە 10 هەزار عێراقییان لەسێدارە و ئەشکەنجە داوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە دانوستاندن بۆ ئاشتی لەگەڵ ڕژێمێکی لەو جۆرەدا مەحاڵە بە ئامانج بکات، لەبەرئەوەی بەعسییەکان چەندین جار سەلماندوویانە دووپاتیان کردوە کە نیەتیان خراپە، هەروەها گوتی دەشڵێت، یا ئەوەتاسەردەکەوین و یا حکوومەت لە بەغدا دەڕوخێت یان لەناومان دەبەن.
بە توندی فوویەکی لەدار جگەرە دارەکەی کە بەدەست دروست کراوە کرد (بە فەرمانی دکتۆر مەحمود، وازی لە جگەرە دروستکراو هێناوە، تووتنی سوکی کوردی هێناوە کە هەمووان لێرە دەیکێشن). بارزانی ئاماژەی بە ئیسرائیل، میسر، ئوردن، کوەیت و سعودیە کرد وەک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەتەواوی هاوسۆزی خواستەکانی کورد نین، بەڵام ڕایگەیاند، تاکە هاوکاری کردەیی کە وەریدەگرت لە ئێرانەوە بووە کە ململانێیەکی بەردەوامی لەگەڵ عێراق هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمریکا ئاماژە بە دۆستەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات کە دەیانەوێت هاوکاریمان بکەن، ڕەنگە بتوانن ورەیان بۆ کۆبکەنەوە، هەروەها گوتی باوەڕ ناکەم. گەلی ئەمریکا بە بێدەنگی دانیشێت لە کاتێکدا ڕژێمێکی چەوت و ناشایستە وەک بەعسییەکان، بە پشتیوانی تەواوی ڕووسیا، شەڕی جینۆساید دژی گەلێکی بچووک ئەنجام دەدات کە جگە لە دۆستی تۆ هیچی تریان ناوێت. چەکی دژە تانک و مووشەکی سەر زەوی – ئاسمانیمان بدەنێ و بەعسییەکان دەڕوخێنین و ڕووسەکان لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس دەردەکەن. ئەمە لە بەرژەوەندی ئێمەیە، بەڵام لە بەرژەوەندی ئێران و ئەمریکاشدایە، کەواتە بۆ نەیکەین؟ بارزانی بە نۆتێکی دەنگی خەمناکەوە دانی بەوەدانا کە کوردستانێکی سەربەخۆی عێراق زۆر شت بەجێدەهێڵێت بۆ کوردستانێکی گەورە کە نۆ ملیۆن کورد لە عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا و یەکێتی سۆڤیەت لە خۆ دەکرێت.

تەنانەت لە لیستەکەدا نەبوو
کاتێک چای شیرین و قورسمان لە کوپێکی بچووکەوە دەخواردەوە و لەگەڵ خواردنی میوەی تازە لەسەر سینیەکی گەورە، بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هیواکانی تەنیا لە عێراقدا سنووردارە و ئامادەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لەگەڵ تورکیا و ئێران و ئەمریکا بچێتە نێو هاوپەیمانی فەرمی.
بەڵام ئەگەر ئەمریکا ئێستا مامەڵە بکات، دەڵی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ مرۆڤێکی بەتەمەن بکات. پێویستمان بە سەرباز و ڕاوێژکار نییە. ئێمە چەکمان نییە، بەڵام ژمارەمان زۆرترە، جەنگاوەری باشترین، چەند مووشەکێکی دژە تانک و مووشەکی دژە فڕۆکەمان هەیە.

زۆر چاوەڕێ مەکەن
نیوەشەو تێپەڕیوە، بارزانیش ماندوو دەردەکەوێت و بە هۆکاری ئەمنی دوو جار لەسەر یەک لە یەک شوێن ناخەوێت، پێش ئەوەی بە درێژایی شەو بە ئۆتۆمبێل لە جادە خۆڵەکان بەرەو شاری تەبرێزی ئێران و دونیا جیاوازەکەی دەرەوەی کوردستان بە ئۆتۆمبێل بڕۆم، دیاریمان ئاڵوگۆڕ کرد: حاسیبەی پاتری بۆ بارزانی، قامچی سوار بۆ ئیدریس بارزانی، چەقۆیەک بۆ مەسعود بارزانی، خەنجەرێکی کێشراو بۆ من. لە شەوێکی مانگی پڕدا ماڵئاواییمان لێکرد. بارزانی وتی کورد دۆستی نییە، ئەگەر وابێت هەموومان لێرە دەمرین، بۆیە مەهێڵن ئەمریکا زۆر چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی بزانێت ئەو کەسانەی دەیانەوێت دۆستی بن، ئەوانەی بەدوای هیچ شتێکدا ناگەڕێن کە هی ئەوان نەبێت، لە پێناو ئازادی گیانیان دەبەخشن.
منیش وەڵامم دایەوە، هیوادارم گەورەم ژەنەراڵ، سڵاومان ئاڵوگۆڕ کرد، منیش بە ئۆتۆمبێلەکەمدا بەرەو تەبرێز بەرەو سەر جادەی شاخی پێچاوپێچ ڕۆیشتم و مستەفا بارزانیم لە ژێر تیشکی مانگدا بەتەنها جێ هێشت.
کورد پێی وایە هەر مرۆڤێک لە ئاسماندا ئەستێرەی تایبەتی خۆی هەیە و تا ئەو ئەستێرەیە نەکەوێت نامرێت. لەگەڵ گەیشتنمان بە ڕێگای تەورێز، ئەستێرەیەکی تەقێنەر بەسەر ئاسمانی شەودا هێڵکاری کرد و بەرەو ڕۆژئاوا فڕی، و وەک هەورە تریشقەی هاوین گوێم لە دەنگی بۆمبی عێراقییە بۆ سەر کوردستان.

* ڕۆژنامەی ڕیچمۆند تایمز-دیسپاتچ ڕۆژنامەی سەرەکی ڕۆژانەی شاری ڕیچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینیایە و ڕۆژنامەی سەرەکی تۆمارکراوە بۆ ویلایەتی ڤێرجینیا. لە ساڵی ١٨٥٠ ـەوە دەردەچێت.