سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سێ یانەی کوردستان دەکات کە توانییان پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتی بالەی خانمانی عێراق بەدەستبهێنن و دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ وەرزشی کوردستان تۆمار بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکەی ئاراستەی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک، ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش (بەخدێدا) کردووە، کە توانییان پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکەن.
سەرۆکی حکوومەت لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەکانی سەنحاریب لە دهۆک و ئەکاد لە عەنکاوە و یانەی قەرەقۆش/بەخدێدا دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیێتی بالەی خانمانی عێراق”.

