رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر : فیستیڤاڵێکی بەهرەمەندانی کاری دەستی بۆ گەنجانی کوڕ و کچی شارەکەمان راگەیاندن

لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار، بۆ گەنجانی کوڕ و کچی شارەکەمان ، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت، بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێکی ١٥ رۆژە بۆ بەهرەمەندانی کاری دەستی و کەل و پەلی نەخش و نیگار و خواردنی کوردەواری، لە ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە شێوەی خۆڕایی و بێ بەرامبەر.

بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری هاوڵاتیان و ئارەزوومەندانی فستیڤاڵ دەکەینەوە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی پلاندانان بکەن لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/٣١ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٥/٩/٢، بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ کارکردن لە یەکێک لە کابینەکانی ناو پارک لە کاتی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر