ڕائیب جادر – هەولێر
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، به گوژمه‌ی 600 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردن و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ لەناحیەی کەلەکچی جێبه‌جێ كرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچی جێبه‌جێ كرا.
گوژمه‌كه‌ی 600 ملیۆن دیناره و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه، پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی به درێژایی 1200مه‌تر و هه‌روه‌ها دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ به درێژایی 1300مه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچی.
ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به سنووری شاره‌وانیی كه‌له‌كچی كه ده‌بێته هۆی به‌زركردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و جوانكردنی سیمای شاره‌وانییه‌كه.
لەلایەکی دیکەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دانانی ئاوه‌ڕۆ له سنووری شارۆچكه‌ی بلێ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌ی کۆنکرێتکردنی ژماره‌یه‌ك شەقامی ناوخۆیی و دانانی ئاوه‌ڕۆ لە شارۆچکەی بلێ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سۆران جێبەجێ ده‌كرێت و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جگه له‌م پڕۆژه‌یه‌ش ئێستا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران (ده‌وروبه‌ری سۆران) ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له سنووری شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.

