رۆژنامەی ھەولێر

بەربەستی دووگیانی بەهۆی نەخۆشییەكانی منداڵدانەوە

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

 

د. دلۆڤان محەمەد عەلی پسپۆری نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵ بوون، چاودێریی دووگیان نەشتەرگەری بە ناوسکبین، نەزۆکی و منداڵی بلوری دەربارەی ئەو نەخۆشیانەی منداڵدان تووش دەکات و، دەبێتە بەربەستی دووگیانی ئاماژە بە بەوە دەدات كە چەندین نەخۆشی و حاڵەت هەیە کار دەکاتە سەر توانای دووگیانبوون.

د. دلۆڤان محەمەد دەشڵێت: ئەم حاڵەتانە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر دووگیانی بە گۆڕینی پێکهاتەی منداڵدان، هاوسەنگی هۆرمۆنەکان، یان پرۆسەی چاندن.
ئەو نەخۆشیانەی منداڵدان تووش دەکات و پەکی دووگیانی دەخات:
* گرێی ڕیشاڵی منداڵدان گەشەکردنی ناشێرپەنجەیی لە دیواری ماسولکەکانی منداڵدان.
* ئیندۆمیتریۆسیس یان نەخۆشینی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان؛ حاڵەتێکە کە شانەکانی هاوشێوەی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەکەن. دەبێتە هۆی هەوکردن و پەڵە و لکان لە ناوچەی حەوز کە ڕەنگە بۆرییەکانی فالۆپ بگرێت، یان کاریگەری لەسەر ژینگەی منداڵدان هەبێت.
* ئەستوورداگەڕانی دیواری منداڵدان (ئەدینۆمایۆسس)
* گۆشتی زیادەی منداڵدان كە ئەمەش دەتوانێت ڕێگری بکات لە چاندنی کۆرپەلە یان ئەگەری لەبارچوون زیاد بکات.
* نەخۆشی ئاشرمان لکاوی ناو منداڵدان، زۆرجار دوای نەشتەرگەری وەک کورتاج. دەتوانێت بۆشایی منداڵدان بگرێت یان ناوپۆشی منداڵدان تێکبدات، ڕێگری بکات لە چاندن یان ببێتە هۆی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون.
* ناتەواویی زگماکی منداڵدان وەک منداڵدانی دووفاق یان شێوەدڵ.
* هەوکردنی درێژخایەنی ناوپۆشی منداڵدان كە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر چاندن هەبێت و ئەگەری لەبارچوون زیاد بکات.
* شێرپەنجەی منداڵدان.