سیامند سێلکی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووبارێک خوێنی له‌پێناویاندا به‌خشیوه ،پارتی خۆی به‌خاوه‌نی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌باشوری کوردستان ده‌زانێت . بویه هه‌میشه خهمخورانه هه‌ولی یه‌کخستنی مالی کوردی داوه‌و ،کاری بۆ ئه‌وه کردووه کورد له‌به‌رامبه‌ر ناحهزو دۆژمنانیدا یه‌ک گوتار‌و یه‌ک هه‌لۆێست بێت .له‌م سونگه‌وه به‌رده‌وام بۆ ڕازیکردنی هێزه‌کانی دیکه ده‌ستی له‌ئیستحقاقی خۆی لهههلبژاردنهکان هه‌لگرتووه‌و ،داویه‌تی به‌لایه‌نه‌کانی دیکه . له‌به‌غدا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بهبزۆتنهوهی گۆڕان داوه . چوار خول سه‌رۆک کوماری داوه به‌یه‌کێتی . له‌ناو خۆی کوردستانیشدا پۆسته‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی له‌گه‌ل یه‌کێتی و گۆڕان به‌شێوازێکی یه‌کسان دابه‌ش کردووه . ئه‌مه له‌حالێکدا بووه هه‌موو جارێ کورسیه‌کانی پارتی له‌په‌رله‌مانی ئێراق و کوردستان دوو هێنده‌ی یه‌کێتی و گۆڕان بووه .به‌لام هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێکردووه‌و ، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورد پارتی گرنگی بهپۆستهکانی حکومی و په‌ڕله‌مانیه‌کان نه‌داوه .به‌لکو گرنگی بهکودهنگی و یه‌ک هه‌لۆێستی کوردداوه ، تا له‌و ڕێگایه‌وه مافه ده‌ستوریه‌کانی گه‌ره‌نتی و مسوگه‌ر بکات .
به‌م هه‌سته نه‌ته‌وه‌یه دوای هه‌لبژاردنه‌کانی خولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مانی ئێراق ، دیسان پارتی به‌ڕاسپارده‌ی سه‌رۆک بارزانی له‌پێناو پاراستنی یه‌ک ده‌نگی کورد ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ ڕازیکردنی یه‌کێتی ده‌ست له‌ئیستحقاقی خۆی لهههلبژاردنهکان هه‌لگرێت . به‌م نیه‌ته بۆ گفتوگوکردن له‌گه‌ل لایه‌نه ئێراقیه‌کان شاندی هاوبه‌شی له‌گه‌ل یه‌کێتی پێکهێناو ،سه‌رۆکایه‌تی شاندهکهشی دایه ده‌ست یه‌کێتی . باش له‌م هه‌لۆێسته به‌رزه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه بڕوانن .پارتی (31) کورسیه .یه‌کێتی و گۆڕان پێکه‌وه (18) کورسیان هه‌یه .به‌لام پارتی سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی دایه ده‌ست یه‌کێتی .دیسان به‌فه‌رمی داوای له‌یه‌کێتی کرد که که‌سێکی یه‌کێتی که جێی ڕه‌زامه‌ندی پارتی و هه‌موو کورد بێت دیاری بکات بۆ پۆستی سه‌رۆک کومار . به‌لام هه‌روه‌ک بینیمان ڕێک له‌و کاته‌دا به‌رێز باڤل تاله‌بانی به‌په‌له گه‌یشته به‌غداو دوای کوبونه‌وه له‌گه‌ل شاندی ئێرانی و هێزه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی .له‌پڕ هه‌لۆێستی یه‌کێتی گۆڕا . ئه‌ندامانی یه‌کێتی له‌شاندی هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتی خۆیان جیا کرده‌وه .فراکسیونی یه‌کێتی له‌گه‌ل فراکسیونی هێزه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هۆلی په‌رله‌مانیان به‌جێ هێشتوو ،ده‌نگیان به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نه‌دا !
واته یه‌کێتی به‌کرده‌وه چووه پال که‌مینه‌ی په‌رله‌مانی و پشتگیری لهههلۆێستی هێزه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کرد .دوای ئه‌م ههلۆێستهی یه‌کێتی پارتی پابه‌ندی ئه‌و به‌لێن و ڕیککه‌وتنه بوو که‌پێشتر له‌گه‌ل یه‌کێتی پێکه‌وه به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان دابوو که‌بریتی بوون له‌هه‌ردوو لایه‌نی سه‌دریه‌کان و سووننه . ئه‌مه واقع و حه‌قیقه‌تی ئه‌و لێکترازانه‌یه که له‌ناو مالی کوردی‌دا دروست بووه .لێ مخابن سیاسی و میدیاکارانی یه‌کێتی و گۆڕان و ئیسلامی سیاسی ،به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی خه‌لک و شێواندنی ڕاستیه‌کان .دوور لهلوژیک و ئه‌قلانیه‌ت لێکدانه‌وه بۆ ئه‌و لێکترازانه ده‌که‌ن و پارتی به‌تێکدانی نێومالی کوردی تاوانبار ده‌که‌ن !
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌رکه‌وتنی فراکسیونی یه‌کێتی له‌گه‌ل که‌مینه‌یه‌ک تێکدانی نێومالی کوردیه یان مانه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ل زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و پابه‌ند بوون به‌و به‌لێنه‌ی که له‌گه‌ل یه‌کێتی بهزورینهی په‌رله‌مانیان دابوو ؟!
بێ گومان به‌هه‌موو پێوه‌رێک هاوههلۆێستی له‌گه‌ل زۆرینه‌و پابه‌ند بوون بهبهلێن و ڕێککه‌وتنه‌کان ڕه‌وایه‌و ،ئاماژه‌شه بۆ پابه‌ند بوون به‌پێوه‌ری ئه‌خلاقی له‌سیاسه‌ت کردندا . به‌لام خۆ دزینه‌وه لهبهلێن و ڕێککه‌وتنی پێش وه‌خته‌و ڕه‌دووکه‌وتنی کوێرانه له‌گه‌ل که‌مینه‌ی په‌رله‌مانی دووره لهئهتهکێت و عورفی سیاسی و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئه‌خلاقیشه . بویه ئه‌وه‌ی بوته هۆی تێکدانی مالی کورد خودی یه‌کێتیه نه‌ک پارتی . به‌لام که‌ئێستا یه‌کێتی و ئیسلامیه‌کان و کۆڕان و کونه په‌ڕله‌مانتاره‌کانی گروپی هیوا، پارتی به‌تێکدانی مالی کورد تاوانبار ده‌که‌ن .مه‌به‌ستیانه له‌و ڕێگایه‌وه شه‌رعیه‌ت به‌و ههلۆێستهیان بده‌ن که بۆڕازیکردنی خه‌لکی دیکه‌و ، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورد نواندیان. هه‌لبه‌ت ئه‌وان واته یه‌کێتی و ئیسلامی و گؤران و کونه په‌ڕله‌مانتاره‌کانی گروپی هیوای سه‌ربه به‌رهه‌م سالح ڕه‌نگه له‌نواندنی ئه‌م ههلۆێستهدا ناحه‌ق نه‌بن ! چونکه له‌دیدو تێڕوانینی ئه‌واندا یه‌کخستنی مالی کورد کاتێک ڕاست و ڕه‌وایه که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران گه‌ره‌نتی و پارێزراوبن ! جگه له‌مه یه‌کخستنی مالی کورد بۆ ئه‌وان هیچ واتا‌و گرنگیه‌کی نیه . بێ گومان ئه‌مه دووره له‌فه‌رهه‌نگ و دونیابینی هێزێکی وه‌کو پارتی .چونکه پارتی قه‌د ناتوانێت وه‌کو ئه‌و هێزانه له‌پێناو ڕازیکردنی هێزه ئه‌قلیمیه‌کان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورددا باز بدات .