رۆژنامەی ھەولێر

پێنجەمین کۆنگرەى “ناوەندی ڕۆشنبیری زانکۆ” بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.8.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و ئەندامانى ناوەند، لە هەولێرى پایتەخت پێنجەمین کۆنگرەى “ناوەندی ڕۆشنبیری زانکۆ” بەڕێوەچوو.

پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمى کردنەوەى کۆنگرەکەدا لە وتارێکدا، وێڕاى پیرۆزبایی، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانى کۆنگرە کرد و هیواى خواست کۆنگرەیەکەیان سەرکەوتووبێت و بتوانن لە داهاتوودا لە ڕێگەى ئەرک و کارە و چالاکیەکانیان پتر خزمەتى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاکان بکەن و پەرەى زیاتر بە پشتگیریکردنى قوتابیان و بەرزکردنەوەى ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی لە ناوەندە ئەکادیمییەکان بدەن.

جێگەى باسە، “ناوەندی ڕۆشنبیری زانکۆ” کە لە زۆر زانکۆ و پەیمانگاکاندا ناوەندی تایبەتی هەیە، کار بۆ پەرەپیدانى هۆشیارى ڕۆشنبیرى زانست و کلتوورى قوتابیان دەکات بۆ ئەوەى داهاتوویەکى گەشیان هەبێت و بتوانن بە ڕۆشنبیرییەکى تۆکمە و بەپێى ئەو پسپۆرى و تایبەتمەندیەى لە پڕۆسەى خوێندن بەدەستیان هێناوە لە ژیاندا سەرکەوتوو بن، ئامانجی ناوەندەکە، پەرەسەندن و بڵاوکردنەوەی کلتور و زانست و ڕێکخستنی چالاکی ئەدەبی، هونەری و فکری و پشتگیریکردنە لە قوتابیان و مامۆستایان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی.