رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر: هێڵێکی گەرمی دەستەی دەستپاکی بۆ هاووڵاتییان کارا دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان هێڵێکی گەرمی بۆ هاووڵاتییان کارا کردووە. ئەم هێڵە ڕاستەوخۆیە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات سکاڵا، پێشنیاز، سەرنج و هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە گەندەڵی و سنووردارکردنی کاروباریانەوە هەیە، بگەیەننە دەستەی دەستپاکی.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، تابلۆی تایبەت بە زانیارییەکانی ئەم هێڵە گەرمە لە پرسگەی هەموو فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەت دادەنرێت، تاوەکو هاووڵاتییان بتوانن لە کاتی پێویستدا بە ئاسانی پەیوەندی بکەن.

ئومێد خۆشناو، جەختی کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتگیریی لە سەربەخۆیی و کاراکردنی دەستەی دەستپاکی، داواکاری گشتیی، دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان کردووە، چونکە ئەم دەزگایانە هۆکارن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکان. هەروەها، ئاماژەی بە دوو پرەنسیپی سەرەکیی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کرد، کە بریتین لە:

١. خزمەتکردنی هاووڵاتییان لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە.

٢. جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان هاوشان لەگەڵ ڕێگریکردن لە گەندەڵی و سنووردارکردنی