نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەکان لە سلێمانی دیاری کرا
نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده لە شاری سلێمانی لەمانگی رابردوودا له نێوان 15.000 هه‌زار بۆ 16.500 دینار دەبێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/2/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌مڕۆ لێژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیده كۆ بوونه‌وه، به گوێره‌ى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده بۆ مانگی 1ى 2022، له نێوان 15 هه‌زار دینار بۆ 16 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
مانگى رابردوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریان كردوه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاواز ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەیان بەوەشدا، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ره‌كه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه.
سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.