ئۆمیکرۆن و نیشانەکانی

ئۆمیکرۆن بریتیە لە پەتای کۆرۆنای گۆڕاو کە زۆر خێرا بڵاو دەبێتە و توانستی بازدانی ھەیە، سەرەتا و بۆ یەکەمجار لە ئەفریقای باشوورسەریھەڵدا دوایی پەلی کێشا بۆ زۆرینەی وڵاتانی دنیا وەک ھۆنکۆنگ و بەلجیکا و ئیسرائیل و دانیمارک و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا؛ ئێستاکە ڤایرۆسەکە لە زیاتر لە ١٠٠وڵاتی دنیادا دەرکەوتووە.

ڕۆژی ٢٦ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوورێکخراوە جیهانییەکەی تەندروستی جۆرێکی نوێی “ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو”ی دەستنیشانکرد و ناویان لێ نا “ئۆمیکرۆن”.
ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا، ناوە پزیشکیەکەی بریتییە لە”B.1.1.529″، کە جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە؛ کەتوانستی گۆڕینی خۆی هەیە بەگوێرەی بارودۆخەکان کە ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیو زانایانی تووشی سەرسوڕمان کردووە جونکە زانایان دەڵێن ئەم جۆرە نوێیە “بازدانێکی گەورەیە لە پەرەسەندنی ڤایرۆسەکان، چونکە چەندین نیشانەی نوێی و جیاواز کە توانستی خۆگۆڕینیان هەیە لە ڤایرۆسەکەدا دەرکەوتوون، ئەمەش دووربوو لە پێشبینیی زانایان.
بەبەراورد بە هەردوو جۆری بێتا و دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەنها چەند نیشانەیەکی جیاواز و گۆڕاویان تێدایە، ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن چەندین نیشانەی جیاکەرەوەی هەیە و توانستی خۆگۆڕینیشی زۆرترە بەجۆرەکانی دیکە، زانایان ئەوەشیان ئاشکراکرد کە تاکە ھەواڵی دڵخۆشکەر ئەوەیەبە پشکنینی(PCR)، ڤایرۆسەکە دەستنیشان دەکرێت.
لیزاباریت پسپۆڕی نەخۆشیە گوازراوەکان لەزانکۆی داڵهۆزی کەنەدا ڕایگەیاندووە: “زۆر ئاسان نیە جیاکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی ئۆمیکرۆنی گۆڕاو و لەگەڵ نیشانەکانی تووشبوون بەپەتای وەرزی بەتایبەت و پەتای زستانە، بەڵام نیشانەکانی پەتای زستانە کەمێک سووکترە.”
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، تەنها نیشانەی زۆر جیاوازی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەگەڵ پەتای وەرزیدا ئەوەیە کە لەکاتی تووشبوون بەپەتای وەرزیدا کەسی تووشبوو هەستی بۆنکردن لەدەست نادات.
ماڵپەڕی thehealthsiteبۆ تەندروستی راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن) بڵاوکردەوە.
زانایانی تەندروستی دەڵێن، ئەو کەسانەی تووشی (ئۆمیکرۆن) بوونە ئەو نیشانانە لێیان دیاری دەدا:

  • ماندووبوونێکی زۆر
  • ماسوولکەئێشە
  • رووشانەوەی ناو قوڕگ
  • کۆکەیەکی وشک
  • سەرئێشەی توند
    -پژمە
    زانایان دەڵێن بەشێک لەو کەسانەی تووشی (ئۆمیکرۆن) بوونە، چاکبوونەتەوە بەبێ ئەوەی دەرمان بەکاربێنن.
    بەوتەی زانایان ڤایرۆسی نوێ ئۆمیکرۆنیش توانستی بازدانی خێرای هەیە و ئەوەشە هۆکارێکی تر بۆ بەئەستەم جیاکردنەوەی لەپەتا وەرزییەکانی تر.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەر شەپۆلی ئۆمیکرۆن خاو بێتەوە ئەوا لەماوەی چەند هەفتە و مانگێکدا بەرگری بەکۆمەڵ دروستدەبێت و بەهۆی لێکوتنیی ڤاکسینەکانیشەوە تووشبوون کەمدەبێتەوە.
    ھاوکات بەرپرسێکی باڵای تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، تا مانگی ئاداری داهاتوو ئۆمیکرۆن 60% ئەوروپیەکان تووشدەکات ودوایی نزیک دەبینەوە لەقۆناغی کۆتاییهاتنی پەتاکە.شایەنی باسە ٦/١ بۆ یەکەم جار لە ھەرێمی کوردستان پێنج حاڵەتی تووشبوون تۆمارکرا.
ھەواڵی زیاتر