ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوخشە ناسح، پارێزگارى هەڵەبجە، سەبارەت بە ئاگر کەوتنەوهكهی دارستانەکانی هەڵەبجە کە لە دوای نیوەڕۆی یەکشەممە 17ـی ئابهوه كهوتووهتهوه و له ئهنجامدا تا ئێستا هاووڵاتییەکی خۆبەخش و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان گیانیان لهدهستداوه و زیانێکی زۆرى بە سروشت و ژینگەی دەڤەرەکە گەیاندووە، وێڕای ھاوخەمی پارێزگا و خەڵکی شارى هەولێر، سەرەخۆشی لە خانەواده و كهسوكاری ههردوو قوربانییهكه كرد.
ئامادەیی پارێزگاى هەولێر و تیمى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیشى نیشاندا، بۆ ھەرچی پشتیوانی و پێویستى و هاوکارییە بۆ شاری هەڵەبجە و کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

