رۆژنامەی ھەولێر

پێنج ئامێری پێوانەیی كەش و ھەوا دادەنرێت

 

وابڕیارە حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندنى كەش و ھەوا و چارەسەركردنی كێشە ژینگەییەكان، ( 5 دانە ) ئامێری پێوانەیی كەش و ھەوا لە ھەولێر دابنێت. ئەو ئامێرانەش زۆر گرنگن بۆ پێوانەی کەش و هەوا و چارەسەرکردنى گرفتەكانی پیسبوونی ژینگە لە ھەر شارێك.

جێگەى باسە، بەهۆى گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست لەوانە، داخستنى لە 60%ی پاڵاوگە نایاساییەكان و گەیشتنى پڕۆژەی رووناكی بە تەواوى سەنتەرى شار و وەستاندنى ( ھەزار و 500 موەلیدە ) لە گەڕەکەکان، وایكردووە لە ئێستادا تاڕادەیەکى زۆرباش ژینگەی شارى ھەولێر پاك ببێتەوە.