جۆرەكانی ھاوبەشدانان و مەتر سییەكانی

عومەر چنگیانی

بابەت و سەردێڕی گوڵخەرمانی ئەمجارەمان باسکردنە لە (جۆرەکانی هاوبەشدانان و مەترسییەکانی) کە پوختەی ئەو گوتارە پەسندکراو و دەستنیشانکراو و ئامادەکراوەی بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینی بوو؛ ئێمەیش هەم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بۆرد و هەمیش گرنگیی بابەتەکە کردمانە توێشووی ۱٤٣هەمین گوتاری هەینیمان لەسەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجە کوبرا، کە دەیکردە ۲٥ی جەمادی دووەمی۱٤٤٣ی کۆچی و ٨ی ڕێبەندانی ۲۷۲۱ی کوردی و ۲٨ی۱ی۲۰۲۲ی زایینی، ئەوەی بە ئەرکی دەزانم هەر لەسەرەتاوە ئاماژەی بۆبکەم برایانمان لە بەشی وەرگێڕانی گوتارەکان لێکدانەوە و کورداندن بۆ مانای ئایەت و فەرموودەکان ناکەن ئەوەیان کاری خۆمە.
پێشەکی: خوای گەورە لە چلو هەشتهەمین ئایەتی سوورەتی
(نیسا)دا دەفەرمێت: (بەڕاستی اڵه لە گوناهی هاوەڵ بۆ ئەو پەیداکردن خۆش نابێت و، لەوگوناهە کەمتر هەر گوناهێک هەبێت و، خوا ویستی لەسەری بێت، لێی دەبوورێت . خۆ هەرکەس هاوەڵ بۆ خوا پەیدا بکات و بڕوای پێی هەبێت، ئەوە درۆیەکی گەورە و
تۆمەتێکی زلی داوەتە پاڵ خوا).
پێغەمبەر – دروود و سڵاوی خوای لێبێت – دەفەرمێت:
(هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوەڵیک بۆ خوا بڕیاردەدبدات ئەوە دەچێتە دۆزەخەوە). ….پێویستە ئەوە بزانین کە شرک و هاوبەشدانان گەورەترین گوناه و سەرپێچییە کە مرۆڤ تووشی دەبێت، خوای گەورە پەنامان بدات، ئەگەر مرۆڤ لەسەر هاوبەشدانان مرد ئەوە بە یەکجاری لە خۆشییەکانی بەهەشت بێبەش دەبێت و بە یەکجاری دەچێتە دۆزەخ. تەوەری یەکەم/ جۆرەکانی هاوبەشدانان:
زانایان شرکیان دابەش کردووە بۆ شرکی گەورە و شرکی بچووك،
هەر یەکەشیان پێناسەیەکی تایبەت و حوکمی تایبەتی هەیە. أ/ شرکی گەورە: واتە شتێك کە تەنیا مافی خوایە لە پەروەرێنی و خوایەتی و ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانی، بۆ غەیری خوای دابنێت. جا ئەگەر لەسەر ئەو شرکە مرد و تۆبەی نەکرد، حوکمەکەی
بە کورتی بریتییە لە:
• هەموو کردەوەکانی پووچەڵ دەبنەوە و هیچ شتێکی لێ
وەرناگیرێت.
• دەرچوون لە ئاینی ئیسلام.
• سزاکەی دۆزەخ و خراپترین چارەنووسە. ب / شرکی بچووک: هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە ببێتە بەهانەی تووشبوون
بە گەورەترو هۆکاری کەوتنە گوناهی گەورەتر، شەرع نەهی لەو جۆرە کارانە کردووە و بە شرک و هاوبەشدانان ناوی بردووە، بەڵام خاوەنەکەی ئەگەر تۆبە نەکات، لە ئایین دەرناچێت و بە یەکجاری لە ئاگر نامێنێتەوە، وەك ریا و ڕووپامایی، سوێندخواردن بە بەدەر لە اڵه شرکە و تەکەبور و خۆبەگەورەزانینیش یەکێکە لەو
گوناهانەی پێیان دەگوترێت گوناهی شرکی بچووک….. إلخ تەوەری دووەم/ مەترسییەکانی هاوبەشدانان: گرنگترین نیشانەی ئایین، دوورکەوتنەوەیە لە هاوبەشدانان، ئەمەش لەپێناو پاراستنی شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ، تا بێجگە لەو خوایەی شیاوی پەرستنە، ملی خۆی بۆ هیچ پەرستراوێک کەچ نەکات.
هەندێك لە مەترسییەکانی هاوبەشدانان:
۱/ هاوبەشدانان هۆکارێکە بۆ زەبوونی و سووککردنی مرۆڤەکە.
۲/ پەرش و تێکچوونی بیروهۆشی ئۆمەت و پەرتەوازەیی و
یەکنەگرتنیان.
٣/ بڵاوبوونەوەی خورافات و پڕوپووچ و سیحر و جادووگەری

ھەواڵی زیاتر